Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 7:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 هه‌موو ترسیان لێ نیشت، خودایان شكۆدار كرد، وتیان: “له‌ نێوماندا پێغه‌مبه‌رێكی مه‌زن هه‌ستاوه‌، خوداش گه‌له‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ركرده‌وه‌”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 هەموو ترسیان لێ نیشت، ستایشی خودایان کرد و گوتیان: «لەناوماندا پێغەمبەرێکی مەزن دەرکەوتووە، خوداش گەلەکەی خۆی بەسەرکردەوە!»

Gade chapit la Kopi




لۆقا 7:16
31 Referans Kwoze  

كاتێ په‌ڕیشییه‌كه‌ی داوه‌تی كردبوو ئه‌مه‌ی بینی، له‌ دڵیدا وتی: “ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ پێغه‌مبه‌ر بووایه‌، ده‌یزانی ئه‌م ژنه‌ی ده‌ستی لێ ده‌دات كێیه‌ و چییه‌! چونكه‌ گوناهباره‌”.


كاتێ خه‌ڵكه‌كه‌ ئه‌مه‌یان بینی، سام دایگرتن و شكۆمه‌ندیی خودایان كرد، كه‌ ئه‌م جۆره‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌ مرۆڤ داوه‌.


“پیرۆزه‌ په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ئیسڕائیل، چونكه‌ گه‌له‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و قوربانییدا.


هه‌موویان سامگرتوو بوون و خودایان شكۆدار ده‌كرد، پڕبوون له‌ ترس و وتیان: “ئه‌مڕۆ شتی سه‌یرمان بینی!”.


شوانه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ و شكۆی خودایان ده‌كرد و ستایشیان ده‌كرد بۆ هه‌موو ئه‌وه‌ی بیستیان و بینییان، وه‌ک پێیان وترابوو.


هه‌موو دراوسێیه‌كانیان ترسیان لێ نیشت. له‌ هه‌موو چیاكانی ئیهوود باسی ئه‌م شتانه‌ ده‌كرا.


كۆمه‌ڵانه‌كه‌ش وتیان: “ئه‌مه‌ پێغه‌مبه‌ر ئیشۆعه‌، خه‌ڵكی ناسڕه‌تی گلیلایه‌”.


ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵانه‌كه‌ سه‌رسام بوون كه‌ بینییان لاڵ قسه‌ده‌كات و ئیفلیج چاكده‌بێته‌وه‌ و شه‌ل ڕێده‌كات و كوێر ده‌بینێت، جا ستایشی خوداوه‌ندی ئیسڕائیلیان كرد.


بایه‌خ به‌ زه‌وی ده‌ده‌یت و ئاوی ده‌ده‌یت. زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌كه‌یت. جۆگه‌كانی خودا پڕ ئاون. خۆراكیان ئاماده‌ ده‌كه‌یت، چونكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ڕێكتخستووه‌.


به‌هۆی منه‌وه‌ خودایان شكۆدار ده‌كرد.


كاتێ خه‌نه‌نیا ئه‌م قسه‌یه‌ی بیست كه‌وت و مرد. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یان بیست ترسێكی گه‌وره‌یان لێ نیشت.


دیسان به‌ نابیناكه‌یان وت: “تۆ ده‌رباره‌ی ئه‌و چی ده‌ڵێی، كه‌ چاوی تۆی كرده‌وه‌؟” وتی: “پێغه‌مبه‌ره‌!”.


كاتێ خه‌ڵكه‌كه‌ بینییان ئیشۆع چ په‌رجوێكی كرد، وتیان: “به‌ ڕاستی ئه‌مه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌كه‌ وا بۆ جیهان دێت!”.


ژنه‌كه‌ پێی وت: “گه‌وره‌م، ده‌بینم تۆ پێغه‌مبه‌ریت!


پرسیان لێكرد و پێیان وت: “ئه‌گه‌ر تۆ مه‌سیحه‌كه‌ نیت و ئیلییا نیت و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ش نیت، ئیتر بۆچی عه‌ماد ده‌كه‌یت؟”


ئینجا لێیان پرسی: “ئه‌ی كێیت؟ ئیلییای؟” وتی: “نا، ئه‌و نیم”. “ئه‌ی تۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی؟” وتی: “نه‌خێر”.


پێی فه‌رموون: “چییه‌؟” پێیان وت: “ده‌رباه‌ری ئیشۆعی ناسڕه‌تی، كه‌ پێغه‌مبه‌رێكی توانادار بوو له‌ فه‌رمووده‌ و كرداردا، له‌به‌رده‌م خودا و هه‌موو گه‌ل.


وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ و وتیان: “یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكار، هه‌ندێكیش ئیلییا، خه‌ڵكی دیكه‌ش پێغه‌مبه‌رێكی كۆنه‌كانه‌ هه‌ستاوه‌ته‌وه‌”.


هه‌موو كۆمه‌ڵانی هه‌رێمی گه‌ده‌رین داوایان له‌ ئیشۆع كرد له‌لایان بڕوات، چونكه‌ ترسێكی گه‌وره‌یان لێ نیشتبوو، ئه‌ویش سواری كه‌شتیه‌كه‌ بوو و گه‌ڕایه‌وه‌.


شیمعون په‌تڕۆس كه‌ ئه‌مه‌ی بینی و له‌به‌رده‌م چۆكی ئیشۆعدا كه‌وت و وتی: “په‌روه‌ردگار له‌ كه‌شتیه‌كه‌م ده‌رچۆ‌، چونكه‌ من مرۆڤێكی گوناهبارم!”


ئه‌وانیش خێرا له‌ گۆڕه‌كه‌ ده‌رچوون، به‌ ترس و خۆشییه‌كی مه‌زنه‌وه‌ ڕایانكرد، تاوه‌كو هه‌واڵ بده‌نه‌ قوتابییه‌كانی.


ئه‌مه‌ ئه‌و مووشێیه‌ كه‌ به‌ نه‌وه‌ی ئیسڕائیلی وت: {خودا له‌نێو برایانتان پێغه‌مبه‌رێكی وه‌كو منتان بۆ په‌یداده‌كات، گوێی لێ بگرن}.


خۆت و ڕۆڵه‌كانت له‌ تۆدا زه‌وی ته‌خت ده‌كه‌ن. به‌ردت به‌سه‌ر به‌رده‌وه‌ ناهێڵن، چونكه‌ كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ت نه‌زانی”.


مردووه‌كه‌ دانیشت و ده‌ستیكرد به‌ قسه‌كردن، ئیشۆعیش دایه‌وه‌ ده‌ست دایكی.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite