13 كاتێ په‌روه‌ردگار بینی، دڵی پێی سووتا و پێی فه‌رموو: “مه‌گریێ”.
13 کاتێک مەسیح ژنەکەی بینی، دڵی پێی سووتا و پێی فەرموو: «مەگریێ.»
وه‌ک باوک چۆن به‌زه‌یی به ڕۆڵه‌كانیدا دێته‌وه، په‌روه‌ردگاریش ئاوا به‌زه‌یی به‌وانه دێته‌وه كه لێی ده‌ترسن.
چونكه كاهینی باڵایه‌كمان نییه كه نه‌توانێ سكی به لاوازییه‌كانمان بسووتێ، به‌ڵكو وه‌كو ئێمه له هه‌موو شتێک تاقی كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بێ گوناه.
به‌ڵام ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ خوداوه‌ندێكی میهره‌بان و به‌زه‌ییداریت، پشوودرێژیت و پڕیت له میهره‌بانی و ڕه‌وا.
هه‌موو ده‌گریان و شیوه‌نیان بۆ ده‌گێڕا، ئه‌ویش فه‌رمووی: “مه‌گریێن. نه‌مردووه، به‌ڵكو نووستووه”.
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ چاک و لێبووردوویت. پڕ له میهره‌بانیت بۆ ئه‌وانه‌ی هاوارت بۆ ده‌هێنن.
جا ده‌بووایه له هه‌موو ڕوویه‌كدا له برایانی بچووبایه، تاكو میهره‌بان بێت و كاهینی باڵایه‌كی دڵسۆز بێت له شته‌كانی خودا، تاكو ببێته داپۆشه‌ری گوناهه‌كانی گه‌ل،
ئیشۆع پێی فه‌رموو: “خانم! بۆ ده‌گریت؟ به‌دوای كێدا ده‌گه‌ڕێیت؟” وایزانی باخه‌وانه‌كه‌یه، پێی وت: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر تۆ بردووته پێم بڵێ له‌كوێ داتناوه تاكو بیبه‌مه‌وه”.
“دڵم به‌و كۆمه‌ڵه ده‌سووتێت، چونكه ئه‌وه سێ ڕۆژه له‌گه‌ڵمدان و هیچیان نییه بیخۆن.
مه‌ریه‌م ئه‌وه‌بوو كه په‌روه‌ردگاری به بۆن چه‌وركرد و به پرچی پێیه‌كانی سڕییه‌وه، له‌عازه‌ڕی براشی نه‌خۆش بوو.
ده‌ڵێن: “به ڕاستی په‌روه‌ردگار هه‌ستاوه‌ته‌وه و بۆ شیمعون ده‌ركه‌وتووه!”.
ئینجا په‌یامبه‌ره‌كان به په‌روه‌ردگاریان وت: “باوه‌ڕمان زیاد بكه!”
ئه‌وانه‌ی ده‌گریێن وه‌ك نه‌گریێن، ئه‌وانه‌ی شادن وه‌ك شاد نه‌بن، ئه‌وانه‌ی ده‌كڕن وه‌ك موڵكیان نه‌بێت،
پێیان فه‌رموو: “خانم، بۆ ده‌گریت؟” پێی وتن: “گه‌وره‌میان بردووه، نازانم له‌كوێ دایانناوه!”.
په‌روه‌ردگاریش وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “ئه‌ی ڕووپاما! ئایا هه‌ر یه‌ک له ئێوه له شه‌ممه‌دا گا یان كه‌ره‌كه‌ی له ئاخوڕ ناكاته‌وه و بیبات ئاوی بدات؟
پاش ئه‌مه په‌روه‌ردگار حه‌فتای دیكه‌ی ده‌ستنیشان كرد، له‌پێش خۆی دوو دوو ناردنی بۆ هه‌ر شار و جێگایه‌ک كه به‌ته‌مابوو بۆی بچێت.
بۆ ئیشۆعی نارد، ده‌یووت: “تۆی ئه‌وه‌ی دێیت، یان چاوه‌ڕێی یه‌كێكی دیكه بكه‌ین؟”
برایان، نامانه‌وێت سه‌باره‌ت به نووستووان نه‌زان بن، تاكو وه‌ک ئه‌وانه‌ی دیكه خه‌مبار نه‌بن كه هیوایان نییه.
په‌روه‌ردگاریش ئاوڕی دایه‌وه و سه‌یری په‌تڕۆسی كرد، ئینجا په‌تڕۆس فه‌رمووده‌كه‌ی په‌روه‌ردگاری بیركه‌وته‌وه كه پێی فه‌رموو: “پێش ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌شێر بقوولێنێت، تۆ سێ جار نكۆڵیم لێ ده‌كه‌یت”.
كاتێ له ده‌روازه‌ی شاره‌كه نزیک بووه‌وه، ته‌رمێک به‌سه‌ر شانه‌وه بوو، تاقانه‌ی دایكی بوو كه بێوه‌ژنه، كۆمه‌ڵێكی زۆری شاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بوو.
ئینجا هاته پێشه‌وه و ده‌ستی له داره‌بازه‌كه دا، هه‌ڵگرانی ڕاوه‌ستان. فه‌رمووی: “گه‌نجه‌كه، پێت ده‌ڵێم: هه‌سته!”
كه ئیشۆع له شوێنێكدا نوێژی ده‌كرد، كاتێ ته‌واوی كرد، یه‌كێک له قوتابییه‌كانی پێی وت: “په‌روه‌ردگار، فێری نوێژمان بكه، هه‌روه‌ک یوخه‌ننه‌نیش قوتابییه‌كانی خۆی فێركرد”.
په‌روه‌ردگاریش پێی فه‌رموو: “ئێوه‌ی په‌ڕیشی ده‌ره‌وه‌ی جام و قاپ پاكده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ناختان پڕه له چڵێسی و به‌دكاری.
په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: “ئه‌و سه‌ركاره دڵسۆز و دانایه كێیه كه گه‌وره‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕاژه‌وانه‌كانی دایده‌نێت، تاكو له كاتی خۆیدا به‌شه خۆراكیان بداتێ؟
په‌روه‌ردگاریش فه‌رمووی: “ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نكه خه‌رته‌له‌یه‌كیش باوه‌ڕتان هه‌بێت، به‌م دارتووه ده‌ڵێن: هه‌ڵبكه‌ندرێ و له‌نێو ده‌ریا بچێندرێ، گوێڕایه‌ڵتان ده‌بێت.
جا په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: “گوێ‌بگرن له‌وه‌ی دادوه‌ره سته‌مكاره‌كه ده‌یڵێت.
زه‌كا ڕاوه‌ستا و به په‌روه‌ردگاری وت: “په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌تا نیوه‌ی سامانه‌كه‌م ده‌ده‌مه هه‌ژاران، ئه‌گه‌ر شتێكم له یه‌كێک خواردووه ئه‌وا چوار ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ده‌مه‌وه”.
چوونه ژووره‌وه و جه‌سته‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگاریان نه‌دۆزییه‌وه.
كاتێ په‌روه‌ردگار زانی كه په‌ڕیشییان بیستیان كه‌وا ئیشۆع له یوخه‌ننه‌ن زیاتر قوتابی دروست ده‌كات و عه‌مادیان ده‌كات
به‌ڵام كه‌شتیی دیكه‌ش له ته‌به‌ریه‌وه هاتنه نزیک ئه‌و شوێنه‌ی نانه‌كه‌یان لێی خوارد كه په‌روه‌ردگار سوپاسی كرد.
خوشكه‌كان هه‌واڵیان بۆ نارد و وتیان: “گه‌وره‌م، ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ی خۆشتده‌وێت نه‌خۆشه”.