Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 6:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 به‌ڵام به‌ بیركردنه‌وه‌یانی زانی، به‌ پیاوه‌ ده‌ست وشكه‌كه‌ی فه‌رموو: “هه‌سته‌ و له‌ناوه‌ڕاست ڕاوه‌سته‌”. ئه‌ویش هه‌ستا و ڕاوه‌ستا.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 بەڵام عیسا بە بیرکردنەوەیانی زانی، بە پیاوە دەست وشکبووەکەی فەرموو: «هەستە و لە ناوەڕاستدا ڕابوەستە.» ئەویش هەستا و ڕاوەستا.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 6:8
19 Referans Kwoze  

هه‌روه‌ها منداڵه‌كانی به‌ مه‌رگ ده‌كوژم، جا هه‌موو وارگه‌كانیش ده‌زانن من پشكێنه‌ری مێشک و دڵه‌كانم، هه‌ر یه‌كێكیشتان به‌گوێره‌ی كاره‌كانی ده‌یده‌مێ.


ئیشۆعیش به‌ بیركردنه‌ویانی زانی و فه‌رمووی: “بۆچی له‌ دڵتاندا بیر له‌ خراپه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌؟


وه‌ک مه‌سیح به‌ جه‌سته‌ ئازاری چێژت، ئێوه‌ش خۆتان به‌م نیازه‌ چه‌كدار بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌ جه‌سته‌ ئازار بچێژێ، له‌ گوناهكردن ده‌وه‌ستێ،


ئافریده‌ نییه‌ له‌به‌رچاوی شاردراوه‌ بێت، به‌ڵكو هه‌موو شتێک ڕووت و ئاشكرایه‌ بۆ چاوی ئه‌وه‌ی هه‌ژماردی ده‌ده‌ینێ.


له‌ هیچ شتێكی ڕكابه‌ره‌كانتان ناترسن. ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌ی له‌ناوچوونیانه‌، به‌ڵام ڕزگارییه‌ بۆ ئێوه‌، ئه‌وه‌ش له‌ خوداوه‌یه‌.


چونكه‌ ئه‌م پاشایه‌ی ئازادانه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، ئه‌م شتانه‌ ده‌زانێت، بڕوا ناكه‌م هیچ له‌مانه‌ له‌لای شاراوه‌ بێت، چونكه‌ له‌ سووچێک نه‌كراوه‌.


به‌ڵام باكم به‌ هیچ شتێک نیه‌ و گیانم به‌ گرنگ نازانم، تاكو كۆششی خۆم و ئه‌و ڕاژه‌ی له‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگار وه‌رمگرتووه‌ به‌ دڵشادیه‌وه‌ ته‌واوی بكه‌م، ڕاژه‌ی گه‌واهیدان بۆ موژده‌ی به‌خششی خودا.


سێیه‌م جار پێی فه‌رموو: “شیمعونی یۆنا، منت خۆشده‌وێت؟” په‌تڕۆس دڵگران بوو، چونكه‌ سێیه‌م جار پێی فه‌رموو: منت خۆشده‌وێت؟ پێی وت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خۆت هه‌موو شتێک ده‌زانیت. ده‌زانیت من‌ خۆشمده‌وێیت”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “شوانایه‌تی مه‌ڕه‌كانم بكه‌.


تاكو ڕۆژه‌، ده‌بێ‌ كاری ئه‌وه‌ بكه‌م كه‌ ناردوومی. ئه‌گینا شه‌و دادێت و كه‌س ناتوانێت كاری تێدا بكات.


چونكه‌ پێویستی به‌ كه‌س نه‌بوو ده‌رباره‌ی مرۆڤ گه‌واهیی بۆ بدات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یزانی مرۆڤ چی تێدایه‌.


ئیشۆعیش هه‌ستی به‌‌ هزریانی كرد، وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و فه‌رمووی: “له‌ دڵتاندا بیری چی ده‌كه‌نه‌وه‌؟


ئایا لای خودا ئاشكرا نه‌ده‌بوو؟ چونكه‌ هه‌موو نهێنیه‌كانی دڵ ده‌زانی.


ئینجا ئیشۆع پێی فه‌رموون: “پرسێكتان لێ ده‌كه‌م، ئایا له‌ شه‌ممه‌دا كردنی چاكه‌ دروسته‌ یان خراپه‌؟ ڕزگاركردنی كه‌سێک یان له‌ناوبردنی؟”


جا به‌ پیاوه‌ ده‌ست وشكه‌كه‌ی فه‌رموو: “له‌ناوه‌ڕاستدا ڕاوه‌سته‌!”.


كاتێ ئیشۆع ژنه‌كه‌ی بینی، بانگی كرد و پێی فه‌رموو: “خانم، له‌ لاوازییه‌كه‌ت ئازاد كرایت!”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite