Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 6:25 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

25 وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی تێره‌كان، چونكه‌ برسی ده‌بن. وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا پێده‌كه‌نن، چونكه‌ خه‌م ده‌خۆن و ده‌گریێن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

25 قوڕبەسەرتان ئەی ئەوانەی ئێستا تێرن، چونکە ئێوە برسی دەبن. قوڕبەسەرتان ئەی ئەوانەی ئێستا پێدەکەنن، چونکە ئێوە ماتەم دەگێڕن و دەگریێن.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 6:25
33 Referans Kwoze  

خه‌م بخۆن و شیوه‌ن بكه‌ن و بگریێن. پێكه‌نینتان بگۆڕن بۆ گریان و خۆشی بۆ خه‌م.


چونكه‌ ده‌ڵێی: ده‌وڵه‌مه‌ندم و زه‌نگین بوومه‌، پێویستیم به‌ هیچ نییه‌. به‌ڵام بێ ئاگای له‌وه‌ی به‌ ده‌رده‌سه‌ری و نه‌گبه‌ت و هه‌ژار و كوێر و ڕووتیت.


چونكه‌ كاتێ ده‌ڵێن: “ئاشتی و ئاسووده‌ییه‌”، ئه‌وسا یه‌كسه‌ر له‌ناوچوون دێته‌ سه‌ریان، وه‌ک ژانی سكپڕێک، ده‌ربازیش نابن.


نه‌ک بێ شه‌رمی و قسه‌ی ناشیرین و سووک كه‌وا ناشێت، به‌ڵكو له‌ جیاتی ئه‌مه‌ سوپاسكردن.


گریان و جیڕه‌ی ددانیش له‌وێ ده‌بێت، كاتێ ده‌بینن ئه‌وڕاهه‌م و ئسخه‌ق و یاقوو و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له‌ پاشایه‌تیی خودان، ئێوه‌ش ده‌ركراونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.


به‌ڵام خودا پێی فه‌رموو: ئه‌ی گه‌مژه‌! هه‌ر ئه‌م شه‌و گیانت ده‌رده‌چێت. باشه‌ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ت كردووه‌، بۆ كێ ده‌بێت؟


جا‌ پێی پێكه‌نین، چونكه‌ ده‌یانزانی مردووه‌.


به‌ڵام ئه‌ویش بۆ نه‌وه‌ی باوباپیرانی ده‌ڕوات، ئه‌وانه‌ی تاهه‌تایه‌ چاویان به‌ ڕووناكی ناكه‌وێته‌وه‌.


به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندان، چونكه‌ دڵنه‌وایی خۆتان وه‌رگرتووه‌.


وه‌ی به‌حاڵتان كاتێ هه‌موو خه‌ڵک ستایشتان ده‌كات، چونكه‌ باوكانیان ئاوایان به‌ پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كان كردووه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite