Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 6:21 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

21 به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه‌ كه‌ ئێستا برسین، چونكه‌ تێر ده‌بن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه‌ كه‌ ئێستا ده‌گریێن، چونكه‌ پێده‌كه‌نن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

21 خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کە ئێستا برسین، چونکە تێر دەبن. خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کە ئێستا دەگریێن، چونکە پێدەکەنن.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 6:21
56 Referans Kwoze  

ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “منم نانی ژیان. ئه‌وه‌ی بێته‌ لام هه‌رگیز برسیی نابێت، ئه‌وه‌ش باوه‌ڕم پێ بهێنێت هه‌رگیز تینووی نابێت.


به‌خته‌وه‌ری بۆ برسی و تینووه‌كان بۆ خوداناسی، چونكه‌ تێر ده‌كرێن.


به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ به‌رگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌گرێت، چونكه‌ كه‌ سه‌لمێندرا “تاجی ژیان” وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ی خودا به‌ڵێنی پێ داوه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێت.


برسییه‌كانی له‌ خێر تێر كرد، ده‌وڵه‌مه‌ندانی به‌ ده‌ستی به‌تاڵی ڕه‌وانه‌ كرده‌وه‌.


به‌خته‌وه‌ری بۆ په‌ژاره‌داران، چونكه‌ دڵنه‌وایی ده‌كرێن.


ئیتر نه‌ برسی ده‌بن و نه‌ تینوو، نه‌ هه‌تاو لێیان ده‌دات و نه‌ گه‌رمی،


وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی تێره‌كان، چونكه‌ برسی ده‌بن. وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا پێده‌كه‌نن، چونكه‌ خه‌م ده‌خۆن و ده‌گریێن.


تا ئێستا برسی و تینوو و ڕووتین، لێدان و بێ لانه‌یی ده‌چێژین.


ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر به‌خششی خودات ده‌زانی و ده‌تزانی كێیه‌ ئه‌وه‌ی پێت ده‌ڵێت ئاوم بده‌رێ تا بخۆمه‌وه‌، ئه‌وسا تۆ داوات لێ ده‌كرد و ئه‌ویش ئاوی زیندووی پێ ده‌دایت”.


چونكه‌ گیانێكی تینووی تێركرد. گیانێكی برسی پڕ كرد به‌ نان،


به‌ڵام من به‌ بێتاوانی ڕووی تۆ ده‌بینم. كه‌ به‌ئاگادێم تێر ده‌بم له‌ بینینی شێوه‌ت.


گوێم له‌ ده‌نگێكی مه‌زن بوو له‌ ئاسمانه‌وه‌ فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا نشینگه‌ی خودا له‌گه‌ڵ خه‌ڵک، ئه‌ویش له‌گه‌ڵیان نیشته‌جێ ده‌بێت. ئه‌وانیش ده‌بنه‌ گه‌لی ئه‌و، خودا خۆی له‌گه‌ڵیاندایه‌ و ده‌بێته‌ خوداوه‌ندیان.


بۆیه‌ له‌ پێناوی مه‌سیحدا، به‌ لاوازی و جنێودان و ناخۆشی و چه‌وسانه‌وه‌ و ته‌نگانه‌ دڵخۆش ده‌بم، چونكه‌ هه‌ر كاتێ لاوازبم ئه‌وا به‌هێزم.


به‌ ڕه‌نجدان و ماندووبوون، به‌ بێداریی زۆر، به‌ برسیێتی و تینوێتی، به‌ ڕۆژووگرتنی زۆر، به‌ سه‌رما و ڕووتی.


وه‌ک خه‌مبار، به‌ڵام هه‌رده‌م دڵشادین، وه‌ک هه‌ژار به‌ڵام زۆر كه‌س ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ین، وه‌ک هیچمان نه‌بێت و هه‌رچه‌نده‌ هه‌موو شتێكمان هه‌یه‌.


ده‌ستم بۆ تۆ پان ده‌كه‌مه‌وه‌، گیانم بۆ تۆ وه‌ک زه‌ویێكی تینووه‌. سیلاه‌.


جۆگه‌ی ئاو له‌ چاوه‌كانم داده‌ڕژێت. چونكه‌ فێركردنه‌كانی تۆیان په‌یڕه‌و نه‌كردووه‌.


به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیانده‌بژێریت و نزیكیان ده‌كه‌یته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌ت بژین. تێر بووین له‌ چاكیی ماڵه‌كه‌ت، له‌ په‌رستگای پارسای تۆ.


په‌روه‌ردگار سه‌ربه‌رزی و قه‌ڵغانی منه‌، دڵم متمانه‌ی به‌و كرد و سه‌ركه‌وتوو بووم. دڵم شاد ده‌بێت و به‌ گۆرانی خۆم سوپاسی ده‌كه‌م.


ئینجا چاوی بۆ قوتابییه‌كانی هه‌ڵبڕی و فه‌رمووی: “به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه‌، ئه‌ی هه‌ژاران، چونكه‌ پاشایه‌تیی خودا هی ئێوه‌یه‌.


به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵک ڕقی لێتان ببێته‌وه‌ و جیاتان بكه‌نه‌وه‌ و جنێوتان پێ بده‌ن و به‌ به‌دكار ناوتان ببه‌ن، له‌پێناوی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite