Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 6:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 به‌ڵام ئه‌وان پڕبوون له‌ گێلی و له‌گه‌ڵ یه‌كتری گفتوگۆیان ده‌كرد چی له‌ ئیشۆع بكه‌ن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 بەڵام ئەوان زۆر تووڕە بوون و لەگەڵ یەکتری گفتوگۆیان دەکرد چی لە عیسا بکەن.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 6:11
16 Referans Kwoze  

كاتێ گوێیان لێبوو زۆر تووڕه‌ بوون، ویستیان بیانكوژن.


له‌ هه‌موو كه‌نیشته‌كاندا زۆر جار سزام ده‌دان تاكو ناچاریان بكه‌م كفر بكه‌ن. ئه‌وه‌نده‌ لێیان به‌ كینه‌ بووم ته‌نانه‌ت له‌ شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ش ده‌مچه‌وساندنه‌وه‌.


كاتێ گوێیان له‌مانه‌ بوو، دڵیان پڕبوو له‌ كینه‌ و ددانیان لێی جیڕكرده‌وه‌.


په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نیش وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ و وتیان: “ئێوه‌ حوكم بده‌ن، ئه‌گه‌ر ڕاسته‌ له‌به‌رده‌م خودا گوێ له‌ ئێوه‌ بگرین زیاتر له‌ خودا.


ئه‌وسا فه‌رمانیان پێدان له‌ سه‌نهه‌دریم بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌نێو خۆیاندا پیلانیان گێڕا و وتیان:


بۆیه‌ كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كان سه‌نهه‌دریمیان كۆكرده‌وه‌. وتیان: “چی بكه‌ین؟ چونكه‌ ئه‌م پیاوه‌ په‌رجوی زۆر ده‌كات.


دوای ئه‌مه‌‌ ئیشۆع به‌ گلیلا‌دا ده‌گه‌ڕا و نه‌یده‌ویست له‌ ئیهوود بگه‌ڕێ، چونكه‌ جووی ئه‌وێ هه‌وڵیان ده‌دا بیكوژن.


جا كه‌ ئه‌مه‌یان بیست هه‌موو له‌ كه‌نیشته‌كه‌ لێی تووڕه‌بوون.


كاتێ كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كان په‌نده‌كانیان بیست، زانییان باسی ئه‌وان ده‌كات.


له‌دڵی خۆیاندا بیریان كرده‌وه‌ و وتیان: “نانمان نه‌هێناوه‌”.


چاوی به‌ هه‌موویاندا گێڕا، به‌ پیاوه‌كه‌ی فه‌رموو: “ده‌ستت درێژ بكه‌”. ئه‌ویش كردی و ده‌ستی چاكبووه‌وه‌ وه‌ک ئه‌و ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی.


له‌و ڕۆژانه‌دا ئیشۆع چووه‌ چیا تاكو نوێژ بكات، شه‌وه‌كه‌ی هه‌موو به‌ نوێژكردن بۆ خودا به‌سه‌ربرد.


به‌ڵام زیاتر پێش ناكه‌ون، چونكه‌ گێلایه‌تییان بۆ هه‌مووان ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ک گێلایه‌تیی ئه‌وانی لێهات.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite