Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 5:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 شیمعون وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی وت: “ڕابی، به‌ درێژایی شه‌و ماندووبووین و هیچمان نه‌گرت. به‌ڵام له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی تۆ، تۆڕه‌كان فڕێده‌ده‌م”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 شیمۆن وەڵامی دایەوە: «گەورەم، بە درێژایی شەو زۆر هەوڵمان دا و هیچمان نەگرت. بەڵام لەبەر قسەی تۆ، تۆڕەکان فڕێدەدەم.»

Gade chapit la Kopi




لۆقا 5:5
14 Referans Kwoze  

دایكی به‌ ڕاژه‌وانه‌كانی وت: “هه‌رچییه‌كتان پێ ده‌ڵێ، بیكه‌ن”.


ئێوه‌ خۆشه‌یستانی منن، ئه‌گه‌ر كار به‌وه‌ بكه‌ن كه‌ ڕاتانده‌سپێرم.


شیمعون په‌تڕۆس پێی وتن: “من بۆ ڕاو ده‌ڕۆم”. پێیان وت: “ئێمه‌ش له‌گه‌ڵت دێین”. ئینجا ده‌رچوون و یه‌كسه‌ر سواری كه‌شتی بوون، له‌و شه‌وه‌دا هیچیان نه‌گرت.


جا هاتنه‌ لای، خه‌به‌ریان كرده‌وه‌ و وتیان: “ڕابی، ڕابی، وا له‌ناوده‌چین!”. ئه‌ویش هه‌ستا، له‌ ڕه‌شه‌با و شه‌پۆڵه‌كانی ڕاخوڕی، كۆتاییان هات و هێمن بوونه‌وه‌.


ده‌نگیان به‌رز كرده‌وه‌ و وتیان: “ئیشۆع، ڕابی، به‌زه‌ییت پێماندا بێته‌وه‌!”


كاتێ لێی جیا ده‌بوونه‌وه‌، په‌تڕۆس به‌ ئیشۆعی وت: “ڕابی، پێمان باشه‌ لێره‌ بین. با سێ كه‌پر هه‌ڵبده‌ین، یه‌كێک بۆ تۆ، یه‌كێک بۆ مووشێ، یه‌كێكیش بۆ ئیلییا”. نه‌یده‌زانی چی ده‌ڵێت.


یوخه‌ننه‌ن وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “ڕابی، یه‌كێكمان بینی به‌ ناوی تۆوه‌ شه‌یتانی ده‌رده‌كرد، نه‌مانهێشت چونكه‌ له‌گه‌ڵمان دوات ناكه‌وێت”.


ئیشۆع فه‌رمووی: “كێ بوو ده‌ستی لێدام؟” كه‌ هه‌موو نكۆڵییان كرد، په‌تڕۆس و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون وتیان: “ڕابی كۆمه‌ڵانه‌كه‌ له‌ ده‌وروپشتتن و پاڵه‌په‌ستۆ ده‌كه‌ن، تۆ ده‌پرسیت كێ بوو ده‌ستی لێدام؟”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite