Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 5:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 دوای ئه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كانیان هێنا وشكایی، هه‌موو شتێكیان به‌جێهێشت و دوای كه‌وتن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 لەدوای ئەوەی بەلەمەکانیان هێنایە وشکانی، هەموو شتێکیان بەجێهێشت و دوای عیسا کەوتن.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 5:11
11 Referans Kwoze  

یه‌كسه‌ر تۆڕه‌كانیان به‌جێهێشت و دوای كه‌وتن.


ئه‌ویش هه‌موو شتێكی به‌جێهێشت، هه‌ستا و دوای كه‌وت.


ئینجا په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی وت: “ئه‌وه‌تا ئێمه‌ وازمان له‌ هه‌موو شتێک هێناوه‌ و دوات كه‌وتووین، ئێمه‌ چیمان بۆ ده‌بێت؟”


ئیشۆع سه‌یری كرد و خۆشی ویست، پێی فه‌رموو: “شتێكت كه‌مه‌: بڕۆ هه‌موو شتێكت بفرۆشه‌ و بیده‌ هه‌ژاران، گه‌نجینه‌یه‌كت له‌ ئاسماندا ده‌بێت، ئینجا وه‌ره‌ دوام بكه‌وه‌ و خاچه‌كه‌ت هه‌ڵبگره‌”.


ئه‌وه‌ی باوک یان دایكی له‌ من خۆشتربووێت، شایانی من نییه‌. ئه‌وه‌ی كوڕ یان كچی له‌ من خۆشتربووێت، شایانی من نییه‌.


یه‌كسه‌ر كه‌شتیه‌كه‌ و باوكیان به‌جێهێشت و دوای كه‌وتن.


هه‌ر كه‌سێكیش له‌پێناوی ناوی من، ماڵ یان برا یان خوشک یان باوک یان دایک یان ژن یان منداڵ یان كێڵگه‌ی به‌جێهێشتووه‌، سه‌د ئه‌وه‌نده‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌ و ژیانی جاویدانییش به‌ میرات وه‌رده‌گرێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite