Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 4:41 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

41 شه‌یتانه‌كانیش له‌ زۆر كه‌س ده‌رده‌چوون و هاواریان ده‌كرد: “تۆ مه‌سیحیت ڕۆڵه‌ی خودای!” ئه‌ویش لێیانی ڕاده‌خوڕی و نه‌یده‌هێشت بدوێن، چونكه‌ زانییان مه‌سیحه‌كه‌یه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

41 ڕۆحی پیسی لە زۆریان دەرکرد، ڕۆحەکان هاواریان دەکرد: «تۆ کوڕی خودای!» ئەویش لێی ڕادەخوڕین و نەیدەهێشت بدوێن، چونکە دەیانزانی مەسیحەکەیە.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 4:41
14 Referans Kwoze  

زۆر نه‌خۆشی به‌ جۆره‌ها ده‌رده‌وه‌ چاككرده‌وه‌، زۆر شه‌یتانیشی ده‌ركرد و نه‌یهێشت شه‌یتانه‌كان بدوێن، چونكه‌ ناسییان.


تۆ باوه‌ڕت هه‌یه‌ كه‌ خودا یه‌كه‌، چاک ده‌كه‌یت. شه‌یتانه‌كانیش باوه‌ڕ ده‌كه‌ن و ده‌له‌رزن!


به‌ڵام ئه‌مانه‌ی نووسراون تاكو باوه‌ڕ بهێنن كه‌ ئیشۆع مه‌سیحه‌، ڕۆڵه‌ی خودایه‌، تاكو به‌ باوه‌ڕهێنان به‌ ناوی ئه‌و ژیانتان هه‌بێت.


ڕووحه‌ گڵاوه‌كانیش هه‌ركه‌ ده‌یانبینی كڕنۆشیان بۆ ده‌برد و هاواریان ده‌كرد و ده‌یانووت: “تۆ ڕۆڵه‌ی خودای!”


تاقیكه‌ره‌وه‌ لێی هاته‌ پێش، پێی وت: “ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆڵه‌ی خودایت، بڵێ با ئه‌م به‌ردانه‌ ببنه‌ نان”.


به‌ڵام ئیشۆع بێده‌نگ بوو. جا كاهینانی باڵا وه‌ڵامی دایه‌وه‌ وپێی وت: “سوێندت ده‌ده‌م به‌ خودای زیندوو، پێمان بڵێ، تۆ مه‌سیحه‌كه‌ی، ڕۆڵه‌ی خودا؟”.


هاواریان كرد و وتیان: “چیت لێمان ده‌وێ، ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خودا؟ ئایا پێشوه‌خت بۆ ئێره‌ هاتوویت، تاكو ئه‌شكه‌نجه‌مان بده‌یت؟”


ئیشۆع لێی ڕاخوڕی و فه‌رمووی: “بێده‌نگ به‌! لێی وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌!”


ئینجا ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئاگادار به‌، به‌ كه‌س مه‌ڵێ، به‌ڵكو بڕۆ خۆت پیشانی كاهینه‌كه‌ بده‌ و ئه‌و قوربانییه‌ی مووشێ فه‌رمانی كردووه‌ پێشكه‌شی بكه‌، وه‌ک گه‌واهییه‌ک بۆیان”.


كاتێ ئێواره‌ داهات، شێتی زۆریان بۆ هێنا، ئه‌ویش به‌ وشه‌یه‌ک ڕووحه‌كانی ده‌ركرد و هه‌موو نه‌خۆشه‌كانی چاككرده‌وه‌.


كاتێ ئێواره‌ داهات و خۆر ئاوابوو، هه‌موو نه‌خۆش و شێته‌كانیان بۆ هێنا.


ئه‌ویش له‌سه‌ری ڕاوه‌ستا، له‌ تاكه‌ی ڕاخوڕی و به‌ریدا! یه‌كسه‌ر هه‌ستایه‌وه‌ و ڕاژه‌ی كردن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite