Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 4:34 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

34 “ئای! ئیشۆعی ناسڕه‌تی چیت لێمان ده‌وێت؟ هاتووی له‌ناومان ببه‌یت؟ من ده‌تناسم تۆ كێیت، پارسا‌كه‌ی خودایت!”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

34 «ئای! عیسای ناسیرەیی چیت لێمان دەوێت؟ هاتووی لەناومان ببەیت؟ دەزانم تۆ کێیت، پیرۆزەکەی خودایت.»

Gade chapit la Kopi




لۆقا 4:34
22 Referans Kwoze  

تۆ باوه‌ڕت هه‌یه‌ كه‌ خودا یه‌كه‌، چاک ده‌كه‌یت. شه‌یتانه‌كانیش باوه‌ڕ ده‌كه‌ن و ده‌له‌رزن!


وتی: “ئای! ئیشۆعی ناسڕه‌تی، چیت لێمان ده‌وێت؟ هاتووی له‌ ناومان ببه‌یت! من ده‌تناسم تۆ كێیت، تۆ پارساكه‌ی خودایت!”


هاواریان كرد و وتیان: “چیت لێمان ده‌وێ، ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خودا؟ ئایا پێشوه‌خت بۆ ئێره‌ هاتوویت، تاكو ئه‌شكه‌نجه‌مان بده‌یت؟”


به‌ڵام ئێوه‌ نكۆڵیتان له‌ پارسا و بێتاوانه‌كه‌ كرد و داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی بكوژێكتان كرد.


هه‌روه‌ها بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی پیلاده‌لپیا، بنووسه‌: “ئه‌وه‌ی پارسا و ڕه‌وایه‌، كلیله‌كه‌ی داویدی له‌ ده‌سته‌، ئه‌وه‌ی ده‌یكاته‌وه‌ و كه‌س دایناخات، دایده‌خات و كه‌س نایكاته‌وه‌، ده‌فه‌رمووێ:


شه‌یتانه‌كانیش له‌ زۆر كه‌س ده‌رده‌چوون و هاواریان ده‌كرد: “تۆ مه‌سیحیت ڕۆڵه‌ی خودای!” ئه‌ویش لێیانی ڕاده‌خوڕی و نه‌یده‌هێشت بدوێن، چونكه‌ زانییان مه‌سیحه‌كه‌یه‌.


فریشته‌كه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ڕووحی پارسا دێته‌ سه‌رت و هێزی هه‌ره‌به‌رز سایه‌ت ده‌بێت. بۆیه‌ ئه‌و پارسایه‌ی لێت ده‌بێت به‌ ڕۆڵه‌ی خودا ناوده‌بردرێت.


ئه‌ژدیهاكه‌ی ده‌ستگیر كرد، ماره‌ دێرینه‌كه‌ كه‌ ئیبلیس و شه‌یتانه‌، هه‌زار ساڵ به‌ستییه‌وه‌.


ئه‌وه‌ی گوناه‌ بكات له‌ ئیبلیسه‌، چونكه‌ ئیبلیس له‌ سه‌ره‌تاوه‌ گوناهی كرده‌وه‌. ڕۆڵه‌ی خودا بۆ ئه‌مه‌ ده‌ركه‌وت، تاكو كاره‌كانی ئیبلیس هه‌ڵبوه‌شێنێه‌وه‌.


بۆیه‌ كه‌ ڕۆڵه‌كان له‌ گۆشت و خوێن به‌شدارن، ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌شداری له‌م شتانه‌كرد، تاكو به‌ مه‌رگ ئه‌وه‌ له‌ناوببات كه‌ ده‌سه‌ڵاتی مه‌رگی هه‌یه‌، واتا ئیبلیس،


ئیتر هاتن و لێیان پاڕانه‌وه‌، بردییاننه‌ ده‌ره‌وه‌ و داوایان لێكردن شاره‌كه‌ به‌جێبهێڵن.


چونكه‌ به‌ ڕاستی، هیڕوودس و پیڵاتوسی پونتی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ و گه‌لانی ئیسڕائیل دژی ئیشۆع یه‌كیان گرت، ڕاژه‌وانه‌ پارسا‌كه‌ت، ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ستنیشانت كرد،


چونكه‌ تۆ گیانم له‌ دۆڵی بێبندا به‌جێ‌ ناهێڵیت، هه‌روه‌ها ناهێڵیت تاقانه‌ی پارسای خۆت بۆگه‌نی ببینێت.


هه‌موو كۆمه‌ڵانی هه‌رێمی گه‌ده‌رین داوایان له‌ ئیشۆع كرد له‌لایان بڕوات، چونكه‌ ترسێكی گه‌وره‌یان لێ نیشتبوو، ئه‌ویش سواری كه‌شتیه‌كه‌ بوو و گه‌ڕایه‌وه‌.


كه‌ ئیشۆعی بینی، هاواری كرد و له‌به‌رده‌می كه‌وت، به‌ ده‌نگی مه‌زن وتی: “چیت له‌ من ده‌وێ ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز؟ لێت ده‌پاڕێمه‌وه‌ ئازارم نه‌ده‌ی!”.


به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: “چیت له‌ من ده‌وێت، ئه‌ی ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز؟ سوێندت ده‌ده‌م به‌ خودا، ئه‌شكه‌نجه‌م مه‌ده‌!”


زۆر نه‌خۆشی به‌ جۆره‌ها ده‌رده‌وه‌ چاككرده‌وه‌، زۆر شه‌یتانیشی ده‌ركرد و نه‌یهێشت شه‌یتانه‌كان بدوێن، چونكه‌ ناسییان.


چونكه‌ تۆ گیانم له‌ دۆڵی بێبن دا به‌جێ‌ ناهێڵیت. ڕێ ناده‌یت پارساكه‌ت بۆگه‌نی ببینێت.


له‌ كه‌نیشته‌كه‌دا پیاوێک هه‌بوو ڕووحی شه‌یتانێكی گڵاوی تێدابوو. به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد:


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite