Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 4:23 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

23 ئیشۆع پێی فه‌رموون: “به‌هه‌رحاڵ ئه‌م په‌نده‌شم پێ ده‌ڵێن: {ئه‌ی پزیشک چاره‌سه‌ری خۆت بكه‌!} ئه‌وه‌ی بیستمان و له‌ كپه‌ڕناخوم كردت، لێره‌ش له‌ شاره‌كه‌تدا بیكه‌”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

23 عیسا پێی فەرموون: «بێگومان ئەم پەندەم پێ دەڵێن: ئەی پزیشک چارەسەری خۆت بکە! ئەوەی بیستمان و لە شاری کەفەرناحوم کردت، لێرەش لە شارەکەتدا بیکە.»

Gade chapit la Kopi




لۆقا 4:23
20 Referans Kwoze  

ئه‌وێی به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه‌ شاره‌كه‌ی خۆی، قوتابییه‌كانیشی دوای كه‌وتن.


ناسڕه‌تی به‌جێهێشت و هات له‌ كپه‌ڕناخوم نیشته‌جێ بوو، كه‌ له‌سه‌ر ده‌ریاكه‌یه‌، له‌ سنووری زوه‌ولوون و نه‌پتالیم،


كه‌واته‌ له‌مه‌ولا كه‌س به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ ناناسین. ئه‌گه‌ر مه‌سیحمان به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ ناسی، ئیتر له‌مه‌ولا نایناسین.


ئینجا ژنه‌كه‌ گۆزه‌كه‌ی به‌جێهێشت، چووه‌ نێو شار و به‌ خه‌ڵكی وت:


یان چۆن ده‌توانی به‌ براكه‌ت بڵێی: برام با پووشه‌كه‌ی نێو چاوت ده‌ربهێنم كه‌ كاریته‌كه‌ی نێو چاوی خۆت نابینیت؟ ئه‌ی ڕووپاما! یه‌كه‌مجار كاریته‌كه‌ی نێو چاوت ده‌ربهێنه‌، ئینجا باش ده‌بینیت بۆ ده‌رهێنانی پووشه‌كه‌ی نێو چاوی براكه‌ت.


هاته‌ ناسڕه‌ت‌ كه‌ لێی گه‌وره‌ بووه‌، وه‌ک نه‌ریتی خۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ چووه‌ كه‌نیشت، بۆ خوێندنه‌وه‌ ڕاوه‌ستا.


كه‌ هاته‌وه‌ شاره‌كه‌ی خۆی، له‌ كه‌نیشته‌كه‌یان فێری ده‌كردن، تا ئه‌وه‌ی سه‌رسام بوون و وتیان: “ئه‌مه‌ ئه‌م دانایی و په‌رجوانه‌ی له‌كوێ بوو؟


ئینجا ئیشۆع به‌ هه‌موو گلیلادا ده‌گه‌ڕا، له‌ كه‌نیشته‌كانیان فێری ده‌كردن و موژده‌ی پاشایه‌تیی ده‌دا، هه‌موو نه‌خۆشی و هه‌موو لاوازیه‌كی نێو خه‌ڵكی چاره‌سه‌ر ده‌كرد.


كه‌ هه‌موو شتێكیان به‌گوێره‌ی ته‌وراتی په‌روه‌ردگار ته‌واو كرد، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ گلیلا، بۆ ناسڕه‌تی شاره‌كه‌ی خۆیان.


ئینجا له‌گه‌ڵیان دابه‌زی و هاته‌وه‌ ناسڕه‌ت‌ و گوێڕایه‌ڵیان بوو، دایكیشی هه‌موو شته‌كانی له‌ دڵیدا هه‌ڵده‌گرت.


به‌ره‌و كپه‌ڕناخوم دابه‌زی، كه‌ شارێكی گلیلاییه‌ و له‌ شه‌مماندا ئامۆژگاریی ده‌كردن.


ئیشۆع لێی ڕاخوڕی و فه‌رمووی: “بێده‌نگ به‌! لێی بڕۆ ده‌ره‌وه‌!” شه‌یتانه‌كه‌ له‌ناوه‌ندیان به‌ زه‌ویدا دا و لێی ده‌رچوو، هیچ زیانیشی پێ نه‌گه‌یاند.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite