Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 4:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 هاته‌ ناسڕه‌ت‌ كه‌ لێی گه‌وره‌ بووه‌، وه‌ک نه‌ریتی خۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ چووه‌ كه‌نیشت، بۆ خوێندنه‌وه‌ ڕاوه‌ستا.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 هاتە ناسیرە کە لێی گەورە بووە، وەک نەریتی خۆی ڕۆژی شەممە چووە کەنیشت و بۆ خوێندنەوە هەستا.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 4:16
14 Referans Kwoze  

پۆڵۆس وه‌كو دابی خۆی چووه‌ لایان، سێ شه‌ممه‌ له‌سه‌ر یه‌ک به‌ سیپاره‌كان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كردن،


جا هات و له‌ شارێک نیشته‌جێ بوو به‌ ناوی ناسڕه‌ت‌، تا ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ وترابوو بێته‌ دی: {به‌ ناسڕه‌تی ناوده‌بردرێت}.


ئینجا له‌گه‌ڵیان دابه‌زی و هاته‌وه‌ ناسڕه‌ت‌ و گوێڕایه‌ڵیان بوو، دایكیشی هه‌موو شته‌كانی له‌ دڵیدا هه‌ڵده‌گرت.


كاتێ بووه‌ دوازده‌ ساڵ، وه‌ک نه‌ریتی جه‌ژن به‌ره‌و یروشلایم سه‌ركه‌وتن.


ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “به‌ ئاشكرا بۆ جیهان دوام، من هه‌رده‌م له‌ كه‌نیشت و په‌رستگادا خه‌ڵكم فێرده‌كرد، كه‌ هه‌میشه‌ هه‌موو جوو لێی كۆده‌بنه‌وه‌. هیچم به‌ نهێنی نه‌ووتووه‌.


جا پێی وتن: “ئه‌مڕۆ ئه‌م نووسراوه‌ی گوێتان لێبوو هاته‌ دی”.


كه‌ هه‌موو شتێكیان به‌گوێره‌ی ته‌وراتی په‌روه‌ردگار ته‌واو كرد، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ گلیلا، بۆ ناسڕه‌تی شاره‌كه‌ی خۆیان.


له‌ كه‌نیشته‌كانیان ئامۆژگاریی ده‌كردن و هه‌موو ستایشیان ده‌كرد.


سیپاره‌ی ئێشه‌عیا پێغه‌مبه‌ریان پێ دا، كاتێ كردیه‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ی دۆزییه‌وه‌ كه‌ تیایدا نووسراوه‌:


ئیشۆع پێی فه‌رموون: “به‌هه‌رحاڵ ئه‌م په‌نده‌شم پێ ده‌ڵێن: {ئه‌ی پزیشک چاره‌سه‌ری خۆت بكه‌!} ئه‌وه‌ی بیستمان و له‌ كپه‌ڕناخوم كردت، لێره‌ش له‌ شاره‌كه‌تدا بیكه‌”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite