Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 24:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 لێره‌ نییه‌، به‌ڵكو هه‌ستایه‌وه‌! به‌ بیرتان بێته‌وه‌ كه‌ هێشتا له‌ گلیلا بوو چۆن قسه‌ی بۆ فه‌رموون:”

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 ئەو لێرە نییە، بەڵکو هەستایەوە! بیهێننەوە بیرتان کە هێشتا لە جەلیل بوو چۆن قسەی بۆ کردن،

Gade chapit la Kopi




لۆقا 24:6
19 Referans Kwoze  

هه‌روه‌ها فه‌رمووی: “ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بێت زۆر ئازار بچێژێت و پیران و كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان ڕه‌تی بكه‌نه‌وه‌، بكوژرێت و له‌ ڕۆژی سێیه‌م هه‌ستێته‌وه‌”.


ئینجا ده‌ستیكرد به‌ ئامۆژگارییان كه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بێ زۆر ئازار بچێژێت، پیران و كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان ڕه‌تی بكه‌نه‌وه‌، بكوژرێت و له‌ ڕۆژی سێیه‌مدا هه‌ستێته‌وه‌.


ئه‌و لێره‌ نییه‌، وه‌ک خۆی فه‌رمووی، هه‌ستایه‌وه!‌. وه‌رن سه‌یری ئه‌و شوێنه‌ بكه‌ن كه‌ په‌روه‌ردگار لێی درێژكرابوو.


“با ئه‌م وته‌یه‌ بچێته‌ گوێتانه‌وه‌: وا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ستی خه‌ڵک ده‌كرێت”.


وتیان: “گه‌وره‌م، بیرمان كه‌وته‌وه‌، ئه‌و گومڕاكاره‌ كاتێ زیندوو بوو وتی: من دوای سێ ڕۆژ هه‌ڵده‌ستمه‌وه‌.


له‌و كاته‌وه‌ ئیشۆع ده‌ستیكرد به‌ ڕوونكردنه‌وه‌ بۆ قوتابییه‌كانی كه‌ ده‌بێت بۆ یروشلایم بڕوات، له‌وێ به‌ ده‌ستی پیران و كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان زۆر ئازار بچێژێت و بكوژرێت و له‌ ڕۆژی سێیه‌مدا هه‌ستێته‌وه‌.


جا چۆن یۆنه‌ن سێ ڕۆژ و سێ شه‌و له‌نێو سكی نه‌هه‌نگه‌كه‌دا بوو، ئاواش ڕۆڵه‌ی مرۆڤ سێ ڕۆژ و سێ شه‌و له‌ ناخی زه‌ویدا ده‌مێنێته‌وه‌.


پێی وتن: “مه‌تاسێن! ئێوه‌ به‌ شوێن ئیشۆعی ناسڕه‌تیی له‌خاچدراو ده‌گه‌ڕێن. ئه‌و هه‌ستایه‌وه‌! لێره‌ نییه‌. ئه‌وه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی لێیان دانا.


كه‌ ترسان و سه‌ریان داگرتبووه‌ سه‌ر زه‌وی، پێیان وتن: “بۆچی له‌نێو مردووان به‌دوای زیندووه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن!؟


ده‌ڵێن: “به‌ ڕاستی په‌روه‌ردگار هه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و بۆ شیمعون ده‌ركه‌وتووه‌!”.


ئه‌وه‌ی خودا هه‌ستاندیه‌وه‌‌ و له‌ ژانی مه‌رگ ئازادی كرد، چونكه‌ نه‌ده‌كرا له‌ چنگیدا بمێنێته‌وه‌.


ئایا له‌ یادتان نییه‌ كه‌ له‌لاتان بووم ئه‌مانه‌م پێ ده‌ووتن؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite