Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 23:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 به‌ڵام مكوڕ بوون و وتیان: “گه‌ل ده‌وروژێنێت، له‌ هه‌موو ئیهوود خه‌ڵک فێرده‌كات، ده‌ستپێک له‌ گلیلاوه‌ تاكو ئێره‌”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 بەڵام ئەوان پێداگرییان کرد و گوتیان: «گەل دەوروژێنێت، لە هەموو یەهودیا خەڵک فێردەکات، دەستپێک لە جەلیلەوە هەتا ئێرە.»

Gade chapit la Kopi




لۆقا 23:5
24 Referans Kwoze  

ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای په‌رجوه‌كان بوو كه‌ ئیشۆع له‌ قه‌تنێی گلیلا كردی و شكۆی خۆی ده‌رخست، قوتابییه‌كانیشی باوه‌ڕیان پێی هێنا.


بۆ سبه‌ینێ ئیشۆع ویستی بۆ گلیلا ده‌ربچێت، پیلیپوسی بینی، پێی فه‌رموو: “دوام بكه‌وه‌”.


دوای ئه‌وه‌ی یوخه‌ننه‌ن ڕاده‌ست كرا، ئیشۆع هاته‌ گلیلا و بانگه‌وازی موژده‌ی پاشایه‌تیی خودا ده‌كرد.


ئینجا ئیشۆع به‌ هه‌موو گلیلادا ده‌گه‌ڕا، له‌ كه‌نیشته‌كانیان فێری ده‌كردن و موژده‌ی پاشایه‌تیی ده‌دا، هه‌موو نه‌خۆشی و هه‌موو لاوازیه‌كی نێو خه‌ڵكی چاره‌سه‌ر ده‌كرد.


كاتێ ناكۆكییه‌كه‌ په‌ره‌ی سه‌ند، فه‌رمانده‌كه‌ ترسا پۆڵۆس پارچه‌ بكه‌ن، جا فه‌رمانی به‌ سه‌ربازه‌كان دا دابه‌زن، له‌نێوانیاندا بیڕفێنن و بیبه‌نه‌وه‌ سه‌ربازگه‌.


ئێوه‌ ئه‌و شتانه‌ ده‌زانن كه‌ له‌ هه‌موو ئیهوود ڕوویدا، به‌ ده‌ستپێكردن له‌ گلیلاوه‌، دوای ئه‌وه‌ی یوخه‌ننه‌ن بانگه‌وازی عه‌مادكردنه‌كه‌ی كرد،


به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواریان كرد و گوێی خۆیان داخست، پێكڕا په‌لاماریان دا،


كاتێ گوێیان له‌مانه‌ بوو، دڵیان پڕبوو له‌ كینه‌ و ددانیان لێی جیڕكرده‌وه‌.


كاتێ گوێیان لێبوو زۆر تووڕه‌ بوون، ویستیان بیانكوژن.


ئه‌وانیش هاواریان كرد: “بیبه‌! بیبه‌! له‌خاچی بده‌!” پیڵاتوس پێی وتن: “پاشاكه‌تان له‌خاچ بده‌م؟” كاهینانی باڵا وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: “جگه‌ له‌ قه‌یسه‌ڕ پاشامان نییه‌”.


وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ و پێیان وت: “تۆش گلیلاییت؟ بگه‌ڕێ و ببینه‌! له‌ گلیلا‌دا پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵنه‌كه‌وتووه‌”.


هه‌ندێكی دیكه‌، وتیان: “ئه‌مه‌ مه‌سیحه‌كه‌یه‌!”. هه‌ندێكی دیكه‌ش وتیان: “ده‌بێ مه‌سیح له‌ گلیلاوه‌ بێت؟


به‌ڵام پێیانداگرت و به‌ ده‌نگی به‌رز داوایان كرد له‌خاچ بدرێت، جا ده‌نگییان و ده‌نگی كاهینانی باڵا به‌هێز بوو.


كاتێ ئیشۆع ئه‌مه‌ی ده‌فه‌رموو، ته‌وراتزان و په‌ڕیشییه‌كان ده‌ستیان پێكرد ته‌نگی پێ هه‌ڵچنن و له‌ زۆر بابه‌ت پرسی لێ بكه‌ن،


پیڵاتوس بینی سوودی نییه‌ و خه‌ریكه‌ ئاژاوه‌ ڕووده‌دات، ئاوی هێنا و له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌كه‌ ده‌ستی شوشت و وتی: “من بێتاوانم له‌ خوێنی ئه‌م بێتاوانه‌! له‌ ئه‌ستۆی ئێوه‌یه‌!”


ئه‌وانه‌ی به‌بێ‌ هۆ ڕقیان لێمه‌ له‌ مووی سه‌رم زۆرترن، زیاد بوون ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت تێكم بشكێنن، ئه‌وانه‌ی به‌ سته‌م دژی منن. ئه‌وه‌ی نه‌مدزیوه‌، ئێستا ده‌بێت بیده‌مه‌وه‌.


گیانم له‌نێو شێرانه‌، له‌نێو ئه‌وانه‌ ڕاده‌كشێم كه‌ ئاده‌میزاد قووت ده‌ده‌ن، ددانه‌كانیان ڕم و تیرن، زمانیشیان شمشێری تیژه‌.


چونكه‌ سه‌گ ده‌وریان داوم. كۆمه‌ڵی‌ به‌دكارێک ئابڵوقه‌یان داوم. ده‌ست و پێیان كون كردم.


دوای له‌دایكبوونی ئیشۆع له‌ بێتلخمی ئیهوود، له‌ سه‌رده‌می هیڕوودسی پاشا، هه‌ندێک مۆغ له‌ خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ هاتنه‌ یروشلایم،


پاش ئه‌وه‌ی ئیشۆع له‌ ڕێنمایی دوازده‌ قوتابییه‌كه‌ی ته‌واو بوو، له‌وێ ڕۆیشت و چوو بۆ فێركردن و موژده‌دان له‌ شاره‌كانیان.


كاتێ پیڵاتوس ناوی گلیلای بیست، پرسی كرد “ئاخۆ پیاوه‌كه‌ گلیلاییه‌؟”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite