Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 23:42 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

42 ئینجا به‌ ئیشۆعی وت: “په‌روه‌ردگار منت له‌یاد بێت كاتێ له‌ پاشایه‌تیه‌كه‌ی خۆت دێی”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

42 ئینجا گوتی: «عیسا منت لەیاد بێت کاتێک وەک پاشا دێیتە ناو شانشینەکەتەوە.»

Gade chapit la Kopi




لۆقا 23:42
20 Referans Kwoze  

وتیان: “باوه‌ڕ به‌ په‌روه‌ردگار ئیشۆعی مه‌سیح بهێنه‌، خۆت و خانه‌واده‌كه‌ت ڕزگارتان ده‌بێت”.


پێشتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی دانم پیابنێت، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی خودا دانی پیاده‌نێت.


به‌ڵام باجگره‌كه‌ له‌ دووره‌وه‌ ڕاوه‌ستا، نه‌یده‌ویست چاوی بۆ ئاسمان به‌رز بكاته‌وه‌، به‌ڵكو سنگی خۆی ده‌كوتا و ده‌یووت: خودایه‌ به‌زه‌ییت پێمدا بێته‌وه‌ من گوناهبارم.


هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی هه‌بێت كه‌ ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه‌، ئه‌وه‌ له‌ خوداوه‌ له‌دایكبووه‌. هه‌ر كه‌سێک باوكه‌كه‌ی خۆشبووێ، ئه‌وه‌شی خۆشده‌وێت كه‌ لێی له‌دایكبووه‌.


گه‌واهیم بۆ جوو و یۆنانییه‌كان داوه‌ بۆ تۆبه‌كردن به‌ره‌و خودا و باوه‌ڕ به‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان.


نه‌ده‌بووایه‌ مه‌سیح ئازار بچێژێت و بچێته‌ نێو شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی خۆی؟”


ده‌گه‌ڕان چ دۆخێک یان چ كاتێكه‌ ڕووحی مه‌سیح دیاری ده‌كات كه‌ تیایاندایه‌، زوو گه‌واهییان داوه‌ بۆ ئازاره‌كانی مه‌سیح و ئه‌و شكۆمه‌ندیانه‌ی دوای دێت.


تۆما وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی وت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار و خوداوه‌ندم!”


نه‌تنیئێل وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی وت: “ڕابی، تۆ ڕۆڵه‌ی خودایت! تۆ پاشای ئیسڕائیلیت!”


“به‌ڵام من پاشای خۆم له‌سه‌ر سیهیۆنی كێوی پارسای خۆم چه‌وركردووه‌”.


سزای ئێمه‌ دادپه‌روه‌رانه‌یه‌، له‌ جیاتی كردارمانه‌ وه‌ریده‌گرین، به‌ڵام ئه‌مه‌ هیچ شتێكی ناشیاوی نه‌كردووه‌”.


ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ من له‌ به‌هه‌شتدا ده‌بیت”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite