Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 23:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 ده‌ستیانكرد به‌ سكاڵاكردن لێی، وتیان: “بینیمان ئه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان چه‌واشه‌ ده‌كات و قه‌ده‌غه‌ له‌ سه‌رانه‌دان ده‌كات بۆ قه‌یسه‌ڕ و خۆی به‌ مه‌سیحێكی پاشا ناوده‌بات”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 دەستیان بە سکاڵا لێکردنی کرد و دەیانگوت: «بینیمان ئەمە گەلەکەمان چەواشە دەکات، هەروەها هانی خەڵکەکە دەدات کە سەرانە بە قەیسەر نەدەن و خۆی بە مەسیحی پاشا ناودەبات.»

Gade chapit la Kopi




لۆقا 23:2
33 Referans Kwoze  

له‌م كاته‌وه‌ ئیتر پیڵاتوس هه‌وڵی ده‌دا ئازادی بكات، به‌ڵام جووه‌كان هاواریان ده‌كرد و ده‌یانووت: “ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ئازاد بكه‌یت، دۆستی قه‌یسه‌ڕ نیت. هه‌ر كه‌سێک خۆی بكاته‌ پاشا، به‌ره‌نگاریی قه‌یسه‌ڕ ده‌كات”.


پێی وتن: “ئه‌م پیاوه‌تان هێنایه‌ لام وه‌ک یه‌كێک خه‌ڵک تێكبدات، ئه‌وه‌تا منیش له‌به‌رده‌متان لێم كۆڵییه‌وه‌ و هیچ تاوانێكم له‌م پیاوه‌دا نه‌بینی له‌وه‌ی سكاڵای لێده‌كه‌ن.


ئێمه‌ بینیمان ئه‌م پیاوه‌ گێره‌شێوێنه‌ و له‌نێو هه‌موو جووی سه‌راپای جیهاندا ئاژاوه‌ ده‌نێته‌وه‌، پێشه‌وای ڕێبازی ناسڕه‌تییه‌كانه‌.


وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ و پێیان وت: “ئه‌گه‌ر خراپه‌كار نه‌بووایه‌، نه‌مانده‌دایه‌ ده‌ستته‌وه‌!”


ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “هی قه‌یسه‌ڕ بده‌نه‌ قه‌یسه‌ڕ، هی خوداش بده‌نه‌ خودا”. جا لێی سه‌رسام بوون.


پێیان وت: “قه‌یسه‌ڕ”. ئینجا پێی فه‌رموون: “هی قه‌یسه‌ڕ بده‌نه‌ قه‌یسه‌ڕ، هی خوداش بده‌نه‌ خودا”.


ته‌نها پیلان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گێڕن كه‌ ئه‌و له‌و پایه‌یه‌ بخه‌ن. خۆشییان به‌ درۆ دێت. به‌ ده‌م داوای داڕشت ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ دڵه‌وه‌ نه‌فره‌ت. سیلاه‌.


ناشتوانن ئه‌و شتانه‌ بسه‌لمێنن كه‌ ئێستا پێی سكاڵام لێ ده‌كه‌ن.


به‌ڵام مكوڕ بوون و وتیان: “گه‌ل ده‌وروژێنێت، له‌ هه‌موو ئیهوود خه‌ڵک فێرده‌كات، ده‌ستپێک له‌ گلیلاوه‌ تاكو ئێره‌”.


به‌ڵام تاكو بۆیان نه‌بینه‌ كۆسپ، بڕۆ ده‌ریاكه‌ و قولابێک هه‌ڵده‌، یه‌كه‌م ماسی ده‌رده‌چێت بیگره‌، كه‌ ده‌می ده‌كه‌یته‌وه‌، ستاتیرێک ده‌بینیته‌وه‌، بیبه‌ و له‌ جیاتی خۆم و خۆت بیانده‌رێ”.


گه‌واهیده‌ری درۆزن ڕاست ده‌بنه‌وه‌، پرسیاری شتی وا ده‌كه‌ن كه‌ ئاگام لێی نییه‌.


ئیشۆعیش له‌به‌رده‌م فه‌رمانڕه‌وا ڕاوه‌ستا، فه‌رمانڕه‌وا لێی پرسی، وتی: “ئایا تۆ پاشای جووی؟” ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “خۆت ده‌ڵێیت”.


پیڵاتوس لێی پرسی: “تۆ پاشای جووی؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “تۆ ده‌ڵێیت”.


پیڵاتوسیش هاته‌ ده‌ره‌وه‌ و وتی: “چ سكاڵایه‌كتان له‌سه‌ر ئه‌م پیاوه‌ هه‌یه‌؟”


مافی هه‌مووان بده‌ن: باج به‌ خاوه‌ن باج، سه‌رانه‌ به‌ خاوه‌ن سه‌رانه‌، ترس له‌ خاوه‌ن ترس، ڕێز به‌ خاوه‌ن ڕێز.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite