Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 22:41 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

41 ئینجا نزیكه‌ی به‌ردهاوێژێک لێیان دووركه‌وته‌وه‌، چۆكی دادا و نوێژی ده‌كرد.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

41 ئینجا نزیکەی بەردهاوێژێک لێیان دوور کەوتەوە، چۆکی دادا و نوێژی دەکرد.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 22:41
9 Referans Kwoze  

كه‌مێک چووه‌ پێش و به‌ ڕوودا چووه‌ سه‌ر زه‌وی، نوێژی ده‌كرد و ده‌یفه‌رموو: “باوكه‌، ئه‌گه‌ر ده‌كرێت ئه‌م جامه‌م له‌سه‌ر تێپه‌ڕێت. به‌ڵام نه‌ک وه‌ک من ده‌مه‌وێت، به‌ڵكو تۆ”.


كه‌مێک دووركه‌وته‌وه‌ و خۆی خسته‌ سه‌ر زه‌وی، نوێژی كرد تاكو ئه‌گه‌ر ببێت كاته‌كه‌ی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێت.


په‌ڕیشییه‌كه‌ وه‌ستا، له‌ دڵی خۆیدا ئه‌م نوێژه‌ی كرد: خودایه‌ سوپاست ده‌كه‌م وه‌ک خه‌ڵكی دیكه‌ نیم قۆڵبڕ و سته‌مكار و داوێنپیسن وه‌ک ئه‌م باجگره‌ش نیم.


به‌ڵام باجگره‌كه‌ له‌ دووره‌وه‌ ڕاوه‌ستا، نه‌یده‌ویست چاوی بۆ ئاسمان به‌رز بكاته‌وه‌، به‌ڵكو سنگی خۆی ده‌كوتا و ده‌یووت: خودایه‌ به‌زه‌ییت پێمدا بێته‌وه‌ من گوناهبارم.


ئینجا چۆكی دادا و به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: “په‌روه‌ردگار، ئه‌م گوناهه‌یان له‌سه‌ر مه‌نووسه‌”. ئه‌مه‌ی وت و نووست.


په‌تڕۆس هه‌مووانی نارده‌ ده‌ره‌وه‌ چۆكی دادا و نوێژی كرد، ئینجا ئاوڕی دایه‌ ته‌رمه‌كه‌ و وتی: “تابیتا، هه‌سته‌!” ئه‌ویش چاوی كرده‌وه‌، كاتێ په‌تڕۆسی بینی دانیشت.


كه‌ ئه‌مانه‌ی وت، له‌گه‌ڵ هه‌موویان چۆكی دادا و نوێژی كرد.


به‌ڵام كاتێ ماوه‌مان ته‌واو بوو، ده‌رچووین و به‌ڕێكه‌وتین، هه‌موویان تاكو ده‌ره‌وه‌ی شار به‌ ژن و منداڵیانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌یان كردین. له‌ كه‌ناره‌كه‌ چۆكمان دادا و نوێژمان كرد.


ئیشۆع له‌ ڕۆژانی جه‌سته‌ی خۆیدا، نوێژ و پاڕانه‌وه‌ی به‌ هاواری توند و فرمێسكه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد، بۆ توانادار تا له‌ مه‌رگ ڕزگاری بكات، ئیتر له‌به‌ر خواترسییه‌كه‌ی گوێی لێ گیرا.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite