Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 2:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌به‌رده‌میان ڕاوه‌ستا و شكۆی په‌روه‌ردگار له‌ ده‌وریان دره‌وشایه‌وه‌، جا ترسێكی زۆریان لێ نیشت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 فریشتەیەکی یەزدان بۆیان دەرکەوت و شکۆمەندی یەزدان لە دەوریان درەوشایەوە، بەمە ترسێکی زۆریان لێ نیشت.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 2:9
27 Referans Kwoze  

هه‌موومان به‌ ڕوویه‌كی ئاشكرا وه‌ک ئاوێنه‌ وێنه‌دانه‌وه‌ی شكۆی خودا ده‌ده‌ینه‌وه‌، له‌ شكۆیه‌ک بۆ شكۆیه‌ک بۆ هه‌مان وێنه‌ ده‌گۆڕدرێین، ئه‌وه‌ش له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه‌ كه‌ ڕووح.


پاش ئه‌مه‌ فریشته‌یه‌كی دیكه‌م بینی له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌هاته‌ خواره‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌زنی هه‌بوو، زه‌ویش به‌ پرشنگیه‌كه‌ی ڕووناكبووه‌وه‌.


چونكه‌ ئه‌مشه‌و فریشته‌ی ئه‌و خوداوه‌نده‌ی كه‌ من هی ئه‌وم و ده‌یپه‌رستم هاته‌ لام،


به‌ڵام فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌ شه‌ودا ده‌رگاكانی زیندانه‌كه‌ی كرده‌وه‌ و بردنییه‌ ده‌ره‌وه‌، فه‌رمووی:


ئێشه‌عیا ئه‌مانه‌ی فه‌رموو، كاتێ شكۆی ئه‌وی بینی و باسی كرد.


كاتێ له‌مه‌ سه‌رسام بوون، دوو پیاو به‌ جلی بریسكه‌داره‌وه‌ له‌ ته‌نیشتیان ڕاوه‌ستان.


پاشان ته‌ختێكی گه‌وره‌ی سپیم بینی و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری دانیشتبوو، زه‌وی و ئاسمان له‌به‌ر ڕووی هه‌ڵاتبوون، هیچ شوێنیان نه‌دۆزرایه‌وه‌!


دیمه‌نه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ ترسناک بوو، مووشێ وتی: “من له‌ ترسان ده‌له‌رزم”.


به‌ دانپیانانی گشتی، نهێنیی خوداناسی مه‌زنه‌: خودا له‌ له‌شدا ده‌ركه‌وت، له‌ ڕووحدا پاكانه‌ی كرا، له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه‌ بینرا، له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا، له‌ جیهاندا باوه‌ڕی پێ هێنرا، له‌ شكۆمه‌ندی به‌رزكرایه‌وه‌.


چونكه‌ خودا كه‌ فه‌رمووی: “با له‌ تاریكیدا ڕووناكی بدره‌وشێته‌وه‌”، ئه‌و له‌ دڵماندا دره‌وشایه‌وه‌، بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی ناسینی شكۆی خودا له‌ڕووی ئیشۆعی مه‌سیحدا.


له‌پڕ فریشته‌یه‌كی په‌روه‌ردگار هات و ڕووناكی له‌نێو خانووه‌كه‌دا دره‌وشایه‌وه‌، جا كه‌له‌كه‌ی په‌تڕۆسی جوڵاند و خه‌به‌ری كرده‌وه‌و فه‌رمووی: “خێرا هه‌سته‌!”. ئیتر زنجیره‌كان له‌ ده‌سته‌كانی كه‌وتن.


فریشته‌كه‌ هاته‌ لای و فه‌رمووی: “ئاشتی بۆ تۆ، ئه‌ی به‌خششدار! په‌روه‌ردگارت له‌گه‌ڵه، تۆ پیرۆزیت له‌نێو ژناندا”.


كاتێ بیری له‌مه‌‌ ده‌كرده‌وه‌، فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌ خه‌وندا بۆی ده‌ركه‌وت و پێی فه‌رموو: “ئه‌ی یۆسپی ڕۆڵه‌ی داوید، مه‌ترسه‌ له‌وه‌ی مه‌ریه‌م بهێنیت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و سكی پێی هه‌یه‌ له‌ ڕووحی پارسا‌وه‌یه‌.


له‌و ده‌ڤه‌ره‌ شوان هه‌بوون له‌ ده‌شت ده‌مانه‌وه‌ و شه‌وان ئێشكیان له‌ مێگه‌له‌كه‌یان ده‌گرت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite