Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 2:49 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

49 پێی فه‌رموون: “بۆچی به‌دوامدا ده‌گه‌ڕان؟ نه‌تانده‌زانی پێویسته‌ له‌ كاروباری باوكم بم؟”

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

49 وەڵامی دانەوە: «بۆچی بەدوامدا دەگەڕان؟ نەتاندەزانی پێویستە لە ماڵی باوکمدا بم؟»

Gade chapit la Kopi




لۆقا 2:49
11 Referans Kwoze  

چونكه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ دابه‌زیوم، نه‌ک تاكو به‌ خواستی خۆم بكه‌م، به‌ڵكو خواستی ئه‌وه‌ی ناردوومی.


ئه‌وه‌ی ناردوومی له‌گه‌ڵمدایه‌، باوكیش به‌ ته‌نها به‌جێی نه‌هێشتووم، چونكه‌ من هه‌میشه‌ به‌گوێره‌ی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و ده‌كه‌م”.


ئیشۆع پێی فه‌رموون: “خواردنی من ئه‌وه‌یه‌ به‌ خواستی ئه‌وه‌ بكه‌م كه‌ ناردوومی و كاره‌كه‌ی ته‌واو بكه‌م.


خودایه،‌ شادومانیم له‌وه‌دایه‌ كه‌ خواستی تۆ جێبه‌جێ‌ بكه‌م، ته‌وراته‌كه‌ت له‌ ناخی دڵی مندایه‌”.


كاتێ بینییان واقیان وڕما، ئینجا دایكی پێی فه‌رموو: “ڕۆڵه‌ بۆ وات لێكردین؟ من و باوكت به‌سه‌رگه‌ردانیه‌وه‌ به‌ دواتدا ده‌گه‌ڕاین!”


جا ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه‌: “تا ئێستا باوكم كارده‌كات، منیش كار ده‌كه‌م”.


ئیشۆع چووه‌ نێو په‌رستگای خودا، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ركرد كه‌ كڕین و فرۆشتنیان له‌ په‌رستگادا ده‌كرد، مێزی پاره‌گۆڕه‌وان و ته‌ختی كۆترفرۆشانی وه‌رگێڕا.


تاكو ڕۆژه‌، ده‌بێ‌ كاری ئه‌وه‌ بكه‌م كه‌ ناردوومی. ئه‌گینا شه‌و دادێت و كه‌س ناتوانێت كاری تێدا بكات.


به‌ڵام من گه‌واهییه‌كم هه‌یه‌ له‌وه‌ی یوخه‌ننه‌ن مه‌زنتره‌، چونكه‌ ئه‌و كارانه‌ی باوكم پێی داوم ته‌واوی بكه‌م، ئه‌م كارانه‌ خۆیان گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن كه‌ باوكم ناردوومی.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite