Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 2:40 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

40 كوڕه‌كه‌ش به‌ڕووح گه‌شه‌ی ده‌كرد و به‌هێز ده‌بوو، پڕبوو له‌ دانایی، به‌خششی خوداشی له‌سه‌ر بوو.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

40 منداڵەکەش گەشەی دەکرد و بەهێز دەبوو، پڕبوو لە دانایی و نیعمەتی خوداشی لەسەر بوو.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 2:40
17 Referans Kwoze  

ئیشۆعیش له‌ دانایی و ته‌مه‌ن و به‌خشش، له‌لای خودا و خه‌ڵكی، گه‌شه‌ی ده‌كرد.


كوڕه‌كه‌ش له‌ ڕووحدا گه‌شه‌ی ده‌كرد و به‌هێز ده‌بوو، تاكو ڕۆژی ده‌ركه‌وتنی بۆ ئیسڕائیل له‌ ده‌شتوده‌ر بوو.


وشه‌كه‌ش بووه‌ جه‌سته‌ و له‌ نێوماندا نیشته‌جێ بوو. شكۆی ئه‌ومان بینی، وه‌ک شكۆی تاقانه‌یه‌ک له‌ باوكه‌وه‌، پڕ له‌ به‌خشش و ڕه‌وا.


هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان لێی ڕاگرتبوو، له‌ تێگه‌یشتن و وه‌ڵامه‌كانی سه‌رسام بوون.


چونكه‌ تۆ له‌نێو سكی دایكم ده‌رت هێنام. كاتێ له‌به‌ر مه‌مكی دایكم بووم، دڵنیات كردم.


بۆیه‌ ڕۆڵه‌، تۆ به‌هێزبه‌ به‌و به‌خششه‌ی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدایه‌.


له‌ كۆتاییدا برایان، به‌هێز بن له‌ په‌روه‌ردگار و له‌ هێزه‌ گه‌وره‌كه‌ی.


په‌یامبه‌ران به‌ هێزێكی مه‌زن گه‌واهیی هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگاریان ده‌دا، به‌خششێكی گه‌وره‌ش به‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه‌ بوو.


تۆ جوانترینی له‌نێو ئاده‌میزادان. به‌خشش به‌سه‌ر لێوتدا ده‌ڕژێت، بۆیه‌ خودا تاهه‌تایه‌ داڕشتت كردووه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite