Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 2:39 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

39 كه‌ هه‌موو شتێكیان به‌گوێره‌ی ته‌وراتی په‌روه‌ردگار ته‌واو كرد، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ گلیلا، بۆ ناسڕه‌تی شاره‌كه‌ی خۆیان.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

39 کە هەموو شتێکیان بەگوێرەی تەوراتی یەزدان تەواو کرد، هاتنەوە بۆ ناسیرەی شارەکەی خۆیان لە ناوچەی جەلیل.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 2:39
11 Referans Kwoze  

یۆسپیش له‌ گلیلا له‌ شاری ناسڕه‌ته‌وه‌ به‌ره‌و ئیهوود سه‌ركه‌وت، بۆ شاره‌كه‌ی داوید كه‌ پێی ده‌ووترێ بێتلخم، چونكه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ و هۆزی داوید بوو،


ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ئێستا ڕێگا بده‌، چونكه‌ ئاوا له‌ ئێمه‌ ده‌وه‌شێته‌وه‌ هه‌موو خوداناسییه‌ک ته‌واو بكه‌ین”. ئینجا ڕێی پێ دا.


ئینجا له‌گه‌ڵیان دابه‌زی و هاته‌وه‌ ناسڕه‌ت‌ و گوێڕایه‌ڵیان بوو، دایكیشی هه‌موو شته‌كانی له‌ دڵیدا هه‌ڵده‌گرت.


هه‌ردووكیان له‌به‌رده‌م خودا بێتاوان بوون، بێ گله‌یی بوون له‌ په‌یڕه‌وكردنی هه‌موو ڕاسپارده‌ و حوكمه‌كانی په‌روه‌ردگار.


له‌ شه‌شه‌م مانگی بوو، جبرائیلی فریشته‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌ بۆ شارێک نێردرا له‌ گلیلا، ناوی ناسڕه‌ت‌ بوو،


هاته‌ ناسڕه‌ت‌ كه‌ لێی گه‌وره‌ بووه‌، وه‌ک نه‌ریتی خۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ چووه‌ كه‌نیشت، بۆ خوێندنه‌وه‌ ڕاوه‌ستا.


ئیشۆع پێی فه‌رموون: “به‌هه‌رحاڵ ئه‌م په‌نده‌شم پێ ده‌ڵێن: {ئه‌ی پزیشک چاره‌سه‌ری خۆت بكه‌!} ئه‌وه‌ی بیستمان و له‌ كپه‌ڕناخوم كردت، لێره‌ش له‌ شاره‌كه‌تدا بیكه‌”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite