12 هه‌فته‌ی دوو جار به‌ڕۆژوو ده‌بم، ئه‌وه‌ی ده‌یكڕم ده‌یه‌كی ده‌به‌خشم.
12 هەفتەی دوو جار بەڕۆژوو دەبم، ئەوەی دەستم دەکەوێت دەیەکی دەبەخشم.“
به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی په‌ڕیشییه‌كان! ئێوه ده‌یه‌كی پونگ و ڕازیانه و هه‌موو سه‌وزه‌وات ده‌ده‌ن، به‌ڵام ڕه‌وا و خۆشویستنی خودا پشتگوێ ده‌خه‌ن. ده‌بوایه ئه‌مانه بكه‌ن و ئه‌وانه‌ش پشتگوێ نه‌خه‌ن.
ئینجا قوتابییه‌كانی یوخه‌ننه‌ن هاتنه لای و وتیان: “بۆچی ئێمه و په‌ڕیشییه‌كان زۆر به‌ڕۆژوو ده‌بین، به‌ڵام قوتابییه‌كانت به‌ڕۆژوو نابن؟”
ئێوه‌ش ئاوا، كاتێ هه‌موو ئه‌وه‌ی فه‌رمانتان پێ ده‌كرێت ده‌یكه‌ن، بڵێن: كۆیله‌ی شایسته نین، ئه‌ركی خۆمان به‌جێگه‌یاندووه”.
چونكه وه‌رزشی له‌ش بۆ هه‌ندێک شت سوودبه‌خشه، به‌ڵام خوداناسی بۆ هه‌موو شتێک سوودبه‌خشه، چونكه به‌ڵێنی ژیانی ئێستا و داهاتووی تێدایه.
ئاگاداربن له‌وه‌ی به‌خشینه‌كانتان له‌به‌رچاوی خه‌ڵک بكه‌ن، تا بتانبینن. ئه‌گینا پاداشتتان نییه له‌لای ئه‌و باوكه‌تان وا له ئاسماناندایه.
له كردار نییه، تاكو كه‌س شانازی نه‌كات.
له ئایینی جوو پێش زۆربه‌ی خه‌ڵک كه‌وتم له نه‌وه‌ی خۆم، زۆر دڵگه‌رمتر بووم له‌وان بۆ دابونه‌ریتی باوكان.
تاكو هیچ جه‌سته‌دارێك له‌به‌رده‌می شانازی نه‌كات.
ئیتر كوا شانازی؟ نه‌ما. به چ یاسایه‌ک؟ به یاسای كردار؟ نه‌خێر، به‌ڵكو به یاسای باوه‌ڕ.
كاتێ به‌ڕۆژوو ده‌بن، ڕووگرژ مه‌بن وه‌ک ڕووپاماكان، كه ڕوویان ده‌گۆڕن تاكو بۆ خه‌ڵكی ده‌ربخه‌ن كه به‌ڕۆژوون. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وانه پاداشتی خۆیان وه‌رگرت!.
كاتێ نوێژ ده‌كه‌یت وه‌ک رووپاماكان مه‌به، ئه‌وان حه‌زده‌كه‌ن به پێوه له كه‌نیشت و سووچی شه‌قامه‌كاندا نوێژ بكه‌ن، تا بۆ خه‌ڵک دیار بن. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وانه پاداشتی خۆیان وه‌رگرت!.
من پێتان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر خوداناسیتان له ته‌وراتزانان و په‌ڕیشییه‌كان زیاتر نه‌بێت، هه‌رگیز ناچنه نێو پاشایه‌تیی ئاسمانانه‌وه.