5 ئینجا په‌یامبه‌ره‌كان به په‌روه‌ردگاریان وت: “باوه‌ڕمان زیاد بكه!”
5 ئینجا نێردراوەکان بە مەسیحی خاوەن شکۆیان گوت: «باوەڕمان زیاد بکە!»
یه‌كسه‌ر باوكی كوڕه‌كه هاواری كرد: “باوه‌ڕم هه‌یه گه‌وره‌م، یارمه‌تی بێباوه‌ڕیم بده”
بڕوانینه ئیشۆع، پێشڕه‌و و ته‌واوكاری باوه‌ڕمان، ئه‌وه‌ی له پێناوی ئه‌و شادییه‌ی له‌پێشی دانرابوو، به‌رگه‌ی خاچی گرت و شه‌رمه‌زاری به سووک وه‌رگرت، جا له لای ڕاستی ته‌ختی خودا دانیشت.
ده‌توانم هه‌موو شتێک بكه‌م به مه‌سیح كه به‌هێزم ده‌كات.
برایان، ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه سوپاسی خودا بكه‌ین، وه‌ک شایسته‌یه، چونكه باوه‌ڕتان زۆر گه‌شه ده‌كات و خۆشویستنی هه‌ر یه‌كێكتان و هه‌موو بۆ یه‌كتری زیاد ده‌كات،
كاتێ په‌روه‌ردگار بینی، دڵی پێی سووتا و پێی فه‌رموو: “مه‌گریێ”.
په‌یامبه‌ران له ئیشۆع كۆبوونه‌وه، هه‌موو ئه‌وه‌ی كردبوویان و فێریان كردبوو بۆیان گێڕایه‌وه.
بۆ ئیشۆعی نارد، ده‌یووت: “تۆی ئه‌وه‌ی دێیت، یان چاوه‌ڕێی یه‌كێكی دیكه بكه‌ین؟”