Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 17:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 بۆی باشتره‌ ئه‌گه‌ر به‌رداشێک به‌ ملیه‌وه‌ هه‌ڵبواسرێت و فڕێبدرێته‌ ده‌ریاوه‌، له‌وه‌ی ساتمه‌ به‌ یه‌كێک له‌م بچووكانه‌ بكات.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 باشترە بۆی ئەگەر بەرداشێک بە ملیەوە هەڵبواسرێت و فڕێبدرێتە دەریاوە، لەوەی یەکێک لە قوتابییەکانم تووشی گوناه بکات.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 17:2
13 Referans Kwoze  

ئه‌وه‌ی ساتمه‌ به‌ یه‌كێک له‌م بچووكانه‌ بكات كه‌ باوه‌ڕیان به‌ من هه‌یه‌، بۆی باشتره‌ به‌رداشێک به‌ ملیه‌وه‌ هه‌ڵبواسرێت و فڕێبدرێته‌ ده‌ریاوه‌.


به‌ هه‌مان شێوه‌ باوكتان له‌ ئاسمانان نایه‌وێت یه‌كێک له‌م بچووكانه‌ له‌ناوبچێت.


ئاگاداربن! به‌ سووكی مه‌ڕواننه‌ یه‌كێک له‌م بچووكانه‌، چونكه‌ پێتان ده‌ڵێم فریشته‌كانیان له‌ ئاسماناندا هه‌میشه‌ ڕووی باوكم ده‌بینن كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌.


بۆ لاوازان بوومه‌ لاواز، تاكو لاوازه‌كان ببه‌مه‌وه‌. بۆ هه‌مووان بوومه‌ هه‌موو شتێک، تاكو به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك ڕزگار بكه‌م.


ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بێت وه‌كو له‌سه‌ری نووسراوه‌ بڕوات، به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵ ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ست ده‌كرێت! باشتر بوو بۆ ئه‌و پیاوه‌ هه‌ر له‌دایک نه‌بووایه‌!”.


به‌ڵام من شتێكم له‌مه‌ به‌كارنه‌هێناوه‌. ئه‌مانه‌ش نانووسم، تاكو بۆ من ئاوا بێت، چونكه‌ مه‌رگم باشتره‌ له‌وه‌ی یه‌كێك شانازیم پووچه‌ڵ بكاته‌وه‌.


دوای ئه‌وه‌ی نانیان خوارد ئیشۆع به‌ شیمعون په‌تڕۆسی فه‌رموو: “شیمعونی یۆنا، منت له‌مانه‌ زیاتر خۆشده‌وێت؟” پێی وت: “به‌ڵێ په‌روه‌ردگار، خۆت ده‌زانیت من خۆشمده‌وێیت”. پێی فه‌رموو: “شوانایه‌تی كاوڕه‌كانم بكه‌‌”.


به‌ڵام تاكو بۆیان نه‌بینه‌ كۆسپ، بڕۆ ده‌ریاكه‌ و قولابێک هه‌ڵده‌، یه‌كه‌م ماسی ده‌رده‌چێت بیگره‌، كه‌ ده‌می ده‌كه‌یته‌وه‌، ستاتیرێک ده‌بینیته‌وه‌، بیبه‌ و له‌ جیاتی خۆم و خۆت بیانده‌رێ”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite