16 له‌به‌رپێی به‌سه‌ر ڕوویدا كه‌وت و سوپاسی كرد. كابرا شمرنیش بوو.
16 لەبەرپێی عیسا بەسەر ڕوودا کەوت و سوپاسی کرد. کابرا سامیرەییش بوو.
ئیشۆع ئه‌م دوازده‌یه‌ی نارد، پێیان ڕاسپارد، فه‌رمووی: “به ڕێگای نه‌ته‌وه‌كاندا مه‌ڕۆن، مه‌چنه شاری شمرنیه‌كان.
كه‌وتمه به‌رپێی تاكو كڕنۆشی بۆ ببه‌م. به‌ڵام پێی وتم: “وا مه‌كه! منیش له‌گه‌ڵ تۆ و برایانت به‌نده‌ی هاوكارم، ئه‌وانه‌ی پابه‌ندن به گه‌واهییان بۆ ئیشۆع. كڕنۆش بۆ خودا ببه! چونكه گه‌واهیی ئیشۆع ڕووحی پێشبینییه”.
چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ش ده‌یانووت: “ئامین”. بیست و چوار پیره‌كانیش كه‌وتن و كڕنۆشیان برد بۆ ئه‌وه‌ی تا هه‌تایه زیندووه.
بیست و چوار پیره‌كه‌ی به‌رده‌م دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه ده‌كه‌ون و كڕنۆش بۆ زیندووی جاویدانی ده‌به‌ن و تاجه‌كانیان له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه فڕێده‌ده‌ن و ده‌ڵێن:
به‌ڵام كاتێ ڕووحی پارساتان دێته سه‌ر هێزێک وه‌رده‌گرن، بۆ من ده‌بنه گه‌واهیده‌ر، له یروشلایم و هه‌موو ئیهوود و شمرن، تاكو ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی”.
جا ژنه شمرنیه‌كه پێی وت: “تۆ جوویت و منیش ژنێكی شمرنیم، چۆن داوای ئاوم لێ ده‌كه‌یت تا بخۆیته‌وه؟” چونكه جوو تێكه‌ڵی شمرنیه‌كان نابن.
جووه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه و پێیان وت: “ئایا ئێمه ڕاست ناڵێین كه تۆ شمرنیت و شه‌یتانت تێدایه؟”
تاكو هه‌مووان ڕێزی ڕۆڵه بگرن هه‌روه‌ک ڕێزی باوک ده‌گرن. ئه‌وه‌ی ڕێزی ڕۆڵه نه‌گرێ، ڕێزی باوكیش ناگرێ كه ناردوویه‌تی.
شیمعون په‌تڕۆس كه ئه‌مه‌ی بینی و له‌به‌رده‌م چۆكی ئیشۆعدا كه‌وت و وتی: “په‌روه‌ردگار له كه‌شتیه‌كه‌م ده‌رچۆ، چونكه من مرۆڤێكی گوناهبارم!”
ژنه‌كه‌ش به ڕووداوه‌كه‌ی خۆی ده‌زانی، به ترس و له‌رزه‌وه هات، له‌به‌رده‌می كه‌وت و هه‌مووی به ڕاستی پێ وت.
هاتن بۆ ماڵه‌كه، كوڕه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌ریه‌می دایكی بینی، دانه‌وین و كڕنۆشیان بۆ برد، ئینجا گه‌نجینه‌كانیان كرده‌وه، زێڕ و بخوور و موڕیان به دیاری پێشكه‌ش كرد.
ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ئایا ده كه‌س بێگه‌رد نه‌بوونه‌وه؟ كوا نۆكه؟
به‌مشێوه نهێنییه‌كانی دڵی ئاشكرا ده‌بێت، به‌سه‌ر ڕوویدا ده‌كه‌وێت و كڕنۆش بۆخودا ده‌بات، ڕاده‌گه‌یه‌نی: به ڕه‌وا خودا له‌نێوتاندایه!