Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 16:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 جا گه‌وره‌كه‌ ستایشی سه‌ركاره‌ ناپاكه‌كه‌ی كرد، چونكه‌ ژیرانه‌ ڕه‌فتاری كرد. چونكه‌ كوڕانی ئه‌م ڕۆژگاره‌ له‌ نه‌وه‌ی خۆیان له‌ كوڕانی ڕووناكی داناترن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 «جا گەورەکە ستایشی سەرکارە ناپاکەکەی کرد کە ژیرانە جوڵایەوە، جا ئەو خەڵکانەی ئەم جیهانەیان هەڵبژاردووە، لە هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ هاوشێوەکانیاندا لە گەلی پیرۆزی خودا ژیرترن.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 16:8
23 Referans Kwoze  

چونكه‌ هه‌مووتان ڕۆڵه‌ی ڕووناكی و ڕۆڵه‌ی ڕۆژن. هی شه‌و و هی تاریكی نین.


چونكه‌ پێشتر ئێوه‌ تاریكی بوون، به‌ڵام ئێستا ڕووناكین له‌ په‌روه‌ردگاردا. وه‌ک ڕۆڵه‌كانی ڕووناكی ڕه‌فتار بكه‌ن،


ئه‌وه‌ی له‌ كه‌م ده‌ستپاكه‌ له‌ زۆریش ده‌ستپاكه‌، ئه‌وه‌ی له‌ كه‌م ناپاكه‌ له‌ زۆریش ناپاكه‌.


تاوه‌كو ڕووناكییه‌كه‌تان هه‌یه‌ باوه‌ڕ به‌ ڕووناكییه‌كه‌ بهێنن، تاكو ببنه‌ ڕۆڵه‌ی ڕووناكییه‌كه‌”. ئیشۆع ئه‌مانه‌ی فه‌رموو، ڕۆیشت و لێیان شاردرایه‌وه‌.


ڕۆڵه‌كانی خودا و ڕۆڵه‌كانی ئیبلیس به‌مه‌ ده‌رده‌كه‌ون: هه‌ر كه‌سێک خوداناسی نه‌كات له‌ خوداوه‌ نییه‌، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی براكه‌ی خۆی خۆشنه‌وێت.


به‌ڵام ده‌زانم چی ده‌كه‌م، تاكو كاتێ له‌ سه‌ركارییه‌كه‌ لابردرام له‌ ماڵه‌كانیان په‌سه‌ندم بكه‌ن.


ئیشۆعیش وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “خه‌ڵكی ئه‌م ڕۆژگاره‌ ژن ده‌هێنن و شوو ده‌كه‌ن،


ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ ده‌ستی خۆت له‌م مرۆڤانه‌ ڕزگارم بكه‌، له‌ خه‌ڵكی ئه‌م جیهانه‌ كه‌ به‌شیان له‌م ژیانه‌یه‌. ورگیانت پڕ كردووه‌ له‌و شته‌ی هه‌ڵتگرتووه‌ بۆیان، كوڕه‌كانیان تێر ده‌خۆن، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ منداڵه‌كانیان جێی ده‌هێلن.


به‌ڵام ئێوه‌ ڕه‌گه‌زێكی بژارده‌ن، كاهینیه‌تیی شاهانه‌، نه‌ته‌وه‌یه‌كی پارسا، گه‌لی تایبه‌ت، تاكو چاكییه‌كانی ئه‌وه‌ ڕابگه‌ێنن كه‌ بانگی كردوون له‌ تاریكییه‌وه‌ بۆ ڕووناكییه‌ سه‌یره‌كه‌ی.


ئه‌وانه‌ پایانیان له‌ناوچوونه‌، خوداوه‌ندیان سكیانه‌ و شكۆیان شه‌رمه‌زارییانه‌، بیریان له‌سه‌ر شتی زه‌مینییه‌.


با كه‌س خۆی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌نێوانتان خۆی به‌ دانای ئه‌م ڕۆژگاره‌ ده‌زانێت، با ببێته‌ گێل تاكو ببێته‌ دانا!


جا په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: “گوێبگرن له‌وه‌ی دادوه‌ره‌ سته‌مكاره‌كه‌ ده‌یڵێت.


په‌تڕۆس پێی وت: “له‌ بیانی”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “كه‌واته‌ ڕۆڵه‌كان ئازادن.


ئه‌وه‌ی قسه‌ به‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ بڵێت، ده‌به‌خشرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی قسه‌ به‌ ڕووحی پارسا بڵێت، نابه‌خشرێت، نه‌ له‌م جیهانه‌ و نه‌ له‌وه‌ی دێت.


به‌وی دیكه‌ی وت: تۆ چه‌ندت له‌سه‌ره‌؟ وتی: سه‌د ڕبه‌ گه‌نم. پێی وت: پسووله‌كه‌ت وه‌ربگره‌ و بنووسه‌ هه‌شتا.


به‌ڵام ئه‌وانه‌ی داده‌نرێن شایانی گه‌یشتنن به‌و ڕۆژگار و به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی نێو مردووان، ژن ناهێنن و شوو ناكه‌ن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite