Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 15:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 پێتان ده‌ڵێم: به‌ تۆبه‌كردنی گوناهبارێک، ئاوا لای فریشته‌كانی خودا ده‌بێته‌ شادی”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 پێتان دەڵێم: بە هەمان شێوە، فریشتەکانی خودا دڵشاد دەبن کاتێک گوناهبارێک تۆبە دەکات.»

Gade chapit la Kopi




لۆقا 15:10
23 Referans Kwoze  

پێتان ده‌ڵێم: له‌ ئاسمانیش شادیی ئاوا ده‌بێت بۆ گوناهبارێک تۆبه‌ بكات له‌ نه‌وه‌د و نۆ بێتاوان كه‌ پێویستیان به‌ تۆبه‌كردن نییه‌.


چونكه‌ خه‌مباری به‌گوێره‌ی ویستی خودا، تۆبه‌كردنی به‌ره‌و ڕزگاری تێدایه‌ و بێ په‌شیمانییه‌، به‌ڵام خه‌مباریی جیهان مه‌رگی تێدایه‌.


نه‌خێر! پێتان ده‌ڵێم: به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆبه‌ نه‌كه‌ن هه‌مووتان ئاوا تیاده‌چن”.


به‌ هه‌مان شێوه‌ باوكتان له‌ ئاسمانان نایه‌وێت یه‌كێک له‌م بچووكانه‌ له‌ناوبچێت.


ئایا هه‌موویان ڕووحی ڕاژه‌وان و په‌یامبه‌ر نین بۆ ڕاژه‌كردنی ئه‌وانه‌ی له‌ داهاتوو ڕزگاری به‌ میرات ده‌گرن!.


كاتێ ئه‌مه‌یان بیست، بێده‌نگ بوون و خودایان شكۆدار كرد، وتیان: “كه‌واته‌ خودا تۆبه‌كردنی بۆ ژیان به‌ نه‌ته‌وه‌كانیش به‌خشیوه‌!”.


له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ پێت ده‌ڵێم: گوناهه‌ زۆره‌كانی به‌خشران چونكه‌ خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی زۆره‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌م به‌خشراوه‌، خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێت”.


ئاگاداربن! به‌ سووكی مه‌ڕواننه‌ یه‌كێک له‌م بچووكانه‌، چونكه‌ پێتان ده‌ڵێم فریشته‌كانیان له‌ ئاسماناندا هه‌میشه‌ ڕووی باوكم ده‌بینن كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌.


له‌وانه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌مه‌ بۆ ماوه‌یه‌ک لێت جیابووه‌وه‌، تاكو تاهه‌تایه‌ بۆ تۆ بێت،


به‌ڵام فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌ شه‌ودا ده‌رگاكانی زیندانه‌كه‌ی كرده‌وه‌ و بردنییه‌ ده‌ره‌وه‌، فه‌رمووی:


هه‌ركه‌سێک له‌پێش خه‌ڵک دانم پیابنێت، منیش له‌پێش باوكم كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌، دانی پیاده‌نێم.


پێشتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی دانم پیابنێت، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی خودا دانی پیاده‌نێت.


ئه‌وه‌ش كه‌ له‌لای خه‌ڵک نكۆڵیم لێ بكات، له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی خودا نكۆڵی لێ ده‌كرێت.


كه‌ دۆزییه‌وه‌، هاوڕێ و دراوسێیه‌كانی بانگ ده‌كات و ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵم دڵشادبن، ئه‌و درهه‌مه‌ی ونم كردبوو، دۆزیمه‌وه‌.


ئینجا فه‌رمووی: “كابرایه‌ک دوو كوڕی هه‌بوو.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite