Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 14:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 ئیشۆع له‌ ته‌وراتزان و په‌ڕیشییه‌كانی پرسی و فه‌رمووی: “ئایا له‌ شه‌ممه‌دا چاككردنه‌وه‌ دروسته‌؟”

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 عیسا لە تەوراتناس و فەریسییەکانی پرسی: «ئایا لە ڕۆژی شەممەدا چاککردنەوە دروستە یان نا؟»

Gade chapit la Kopi




لۆقا 14:3
10 Referans Kwoze  

ئه‌وه‌بوو پیاوێک ده‌ستێكی وشكبوو، لێیان پرسی: “ئایا له‌ شه‌مماندا چاككردنه‌وه‌ دروسته‌؟” تاكو سكاڵای لێبكه‌ن.


ئینجا ئیشۆع پێی فه‌رموون: “پرسێكتان لێ ده‌كه‌م، ئایا له‌ شه‌ممه‌دا كردنی چاكه‌ دروسته‌ یان خراپه‌؟ ڕزگاركردنی كه‌سێک یان له‌ناوبردنی؟”


ئینجا پێی فه‌رموون: “ئایا له‌ شه‌ممه‌دا كاری چاكه‌ دروسته‌ یان كاری خراپه‌؟ گیان ڕزگاركردن یان كوشتن؟” كه‌چی بێده‌نگ بوون.


ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌ شه‌ممه‌دا خروسه‌ی ببڕدرێت تاكو ته‌وراتی مووشێ نه‌شكێت، باشه‌ له‌ من تووڕه‌ ده‌بن كه‌ له‌ شه‌ممه‌ سه‌راپای مرۆڤێكم چاككرده‌وه‌؟


یه‌كێكیان ته‌وراتناس بوو، پرسی لێكرد تاكو تاقیی بكاته‌وه‌ وتی:


كه‌ په‌ڕیشییه‌كان بینییان، پێیان وت: “ئه‌وه‌تا، قوتابییه‌كانت ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دروست نییه‌ له‌ شه‌ممه‌دا بكرێت!”.


پیاوێكیش نه‌خۆشی ئاوبه‌ندی هه‌بوو له‌ به‌رامبه‌ری بوو.


ئه‌وان بێده‌نگ بوون. ئه‌ویش كابرای گرت و چاكیكرده‌وه‌ و به‌ڕێی كرد.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite