Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 13:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 ئینجا ئه‌م په‌نده‌ی گێڕایه‌وه‌: “كابرایه‌ک دارهه‌نجیرێكی چاندراوی له‌ ڕه‌زه‌كه‌ی دا هه‌بوو، بۆ به‌رهه‌م هات و پێوه‌ی نه‌بینی.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 ئینجا ئەم نموونەیەی باسکرد: «کابرایەک دار هەنجیرێکی لە ڕەزەکەیدا چاندبوو، بۆ بەرهەم هات و پێوەی نەبینی.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 13:6
14 Referans Kwoze  

ئێوه‌ منتان هه‌ڵنه‌بژارد، به‌ڵكو من ئێوه‌م هه‌ڵبژارد، نیشانم كردن تاكو بڕۆن به‌رهه‌م بهێنن و به‌رهه‌مه‌كه‌تان بمێنێت، تاكو هه‌رچییه‌ک به‌ ناوی من داوا بكه‌ن باوک بتانداتێ.


به‌ڵام به‌روبوومی ڕووح ئه‌مه‌یه‌: خۆشویستن، شادی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاكه‌، باوه‌ڕ،


نه‌ک داوای به‌خشین بكه‌م، به‌ڵكو داواكردنی به‌روبوومی زیاتره‌ بۆ هه‌ژماردتان.


ئێستاش ته‌ور خراوه‌ته‌ سه‌ر ڕه‌گی دره‌خته‌كان، هه‌ر دره‌ختێک به‌رهه‌می باش دروست نه‌كات، ده‌بڕدرێته‌وه‌ و فڕێ ده‌درێته‌ نێو ئاگر”.


نه‌خێر! پێتان ده‌ڵێم: به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆبه‌ نه‌كه‌ن هه‌مووتان ئاوا تیاده‌چن”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite