Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 13:19 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

19 له‌ ده‌نكه‌ خه‌رته‌له‌یه‌ک ده‌چێت، كابرایه‌ک بردی و فڕێیدا نێو باخه‌كه‌ی، جا گه‌شه‌ی كرد و بووه‌ دارێكی گه‌وره‌، باڵنده‌ی ئاسمان له‌نێو لقه‌كانی هه‌ڵنیشتن”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

19 لە دەنکە خەرتەلەیەک دەچێت، کابرایەک بردی و لەناو باخەکەی چاندی، جا گەشەی کرد و بوو بە درەختێک، باڵندەی ئاسمان لەناو لقەکانی هێلانەیان کرد.»

Gade chapit la Kopi




لۆقا 13:19
38 Referans Kwoze  

زۆر له‌وانه‌ی قسه‌كانیان بیست باوه‌ڕیان هێنا و ژماره‌ی پیاوان گه‌یشته‌ نزیكه‌ی پێنج هه‌زار.


جا به‌ خۆشییه‌وه‌ قسه‌كه‌یان وه‌رگرت و عه‌مادكران، له‌و ڕۆژه‌دا نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س هاتنه‌ پاڵ.


كه‌ گوێیان لێبوو، خودایان شكۆدار كرد و پێیان وت: “برا تۆ ده‌بینیت به‌ هه‌زاران هه‌ن له‌نێو جووه‌كاندا باوه‌ڕیان هێناوه‌ و هه‌موو دڵگه‌رمی ته‌وراتن.


ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “له‌به‌ر بێ باوه‌ڕیتان. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نكه‌ خه‌رته‌له‌یه‌ک باوه‌ڕتان هه‌بێ، به‌م كێوه‌ ده‌ڵێن لێره‌ بڕۆ بۆ ئه‌وێ، ده‌ڕوات و شتێک بۆتان ئه‌سته‌م نابێت.


فریشته‌ی حه‌وته‌میش كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا و چه‌ند ده‌نگێكی مه‌زن له‌ ئاسمانه‌وه‌ هاتن و وتیان: “پاشایه‌تییه‌كانی جیهان بووه‌ هی په‌روه‌ردگارمان و مه‌سیحه‌كه‌ی، وا تاهه‌تایه‌ فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات”.


به‌ هێزی په‌رجوو و نیشانه‌، به‌ هێزی ڕووحی خودا. ته‌نانه‌ت له‌ یروشلایم و ده‌وروپشتی تاكو ئیلۆریقون، به‌ ته‌واوی ئینجیلی مه‌سیحم ڕاگه‌یاند.


په‌روه‌ردگاریش فه‌رمووی: “ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نكه‌ خه‌رته‌له‌یه‌كیش باوه‌ڕتان هه‌بێت، به‌م دارتووه‌ ده‌ڵێن: هه‌ڵبكه‌ندرێ و له‌نێو ده‌ریا بچێندرێ، گوێڕایه‌ڵتان ده‌بێت.


هه‌روه‌ها فه‌رمووی: “پاشایه‌تیی خودا له‌ چی ده‌چێت؟ به‌ چ په‌ندیه‌ک ڕوونی بكه‌ینه‌وه‌؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite