Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 13:14 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

14 پێشه‌وای كه‌نیشتیش تووڕه‌ بوو كه‌وا ئیشۆع له‌ شه‌ممه‌دا خه‌ڵكی چاككرده‌وه‌، به‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی وت: “شه‌ش ڕۆژ هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ كاریان تێدا بكرێت، له‌واندا وه‌رن و چاكبنه‌وه‌، نه‌ک له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌!”

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

14 پێشەوای کەنیشتیش تووڕە بوو کە عیسا لە شەممەدا خەڵکی چاککردەوە، بە خەڵکەکەی گوت: «شەش ڕۆژ هەیە کە پێویستە کاریان تێدا بکرێت، لەواندا وەرن و چاکبنەوە، نەک لە ڕۆژی شەممەدا.»

Gade chapit la Kopi




لۆقا 13:14
20 Referans Kwoze  

كه‌ په‌ڕیشییه‌كان بینییان، پێیان وت: “ئه‌وه‌تا، قوتابییه‌كانت ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دروست نییه‌ له‌ شه‌ممه‌دا بكرێت!”.


ته‌وراتزان و په‌ڕیشییه‌كان سه‌یری ئیشۆعیان ده‌كرد، ئاخۆ له‌ شه‌ممه‌دا چاكده‌كاته‌وه‌، تاكو سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر بدۆزنه‌وه‌.


پیاوێک ناوی یایرۆس بوو پێشه‌وای كه‌نیشت بوو، هات و له‌به‌رپێی ئیشۆعدا كه‌وت، له‌به‌ری پاڕایه‌وه‌ تاكو بچێته‌ ماڵه‌كه‌ی،


یه‌كێک له‌ پێشه‌وایانی كه‌نیشت هات، ناوی یایرۆس بوو، كاتێ ئیشۆعی بینی، له‌به‌رپێی كه‌وت و


چونكه‌ گه‌واهییان بۆ ده‌ده‌م دڵگه‌رمیان بۆ خودا هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ زانیارییه‌وه‌ نییه‌.


ئه‌وسا هه‌مووان سوستینسی پێشه‌وای كه‌نیشتیان گرت و له‌به‌رده‌م دادگا لێیان دا، گالیۆنیش گوێی به‌مه‌ نه‌دا.


لێره‌دا قیریسپوسی پێشه‌وای كه‌نیشت خۆی و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی باوه‌ڕیان به‌ په‌روه‌ردگار هێنا. زۆر له‌ قۆرنتێییه‌كان كه‌ بیستیان باوه‌ڕیان هێنا و عه‌مادكران.


پاش خوێندنه‌وه‌ی ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران، پێشه‌وایانی كه‌نیشته‌كه‌ بۆیان ناردن و پێیان وتن: “برایان، ئه‌گه‌ر شتێكتان هه‌یه‌ گه‌لی پێ ئامۆژگاری بكه‌ن، بیڵێن”.


به‌ڵام ئه‌وان پڕبوون له‌ گێلی و له‌گه‌ڵ یه‌كتری گفتوگۆیان ده‌كرد چی له‌ ئیشۆع بكه‌ن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite