Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 13:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 ژنێک هه‌ژده‌ ساڵ لاوازیه‌كی هه‌بوو، قه‌مبوور بوو و هه‌رگیز نه‌یده‌توانی ڕاستبێته‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 ژنێک بەهۆی ڕۆحێکی پیسەوە هەژدە ساڵ نەخۆش بوو، قەمبوور بوو و هەرگیز نەیدەتوانی بە تەواوی ڕاستبێتەوە.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 13:11
20 Referans Kwoze  

چه‌ند ژنێكیش كه‌ له‌ ڕووحی گڵاو و نه‌خۆشییان چاكببوونه‌وه‌: مه‌ریه‌م كه‌ به‌ مه‌گدانی ناوده‌برا و حه‌وت شه‌یتانی لێ ده‌رچووبوو،


ئه‌مه‌ش كه‌ ڕۆڵه‌ی ئه‌وڕاهه‌مه‌ و هه‌ژده‌ ساڵه‌ شه‌یتان به‌ستویه‌تییه‌وه‌، نه‌ده‌بوو له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌دا له‌م به‌نده‌ ئازاد بێت؟”


كاتێ ئیشۆع دابه‌زیه‌ سه‌ر وشكایی، پیاوێكی ئه‌و شاره‌ی تووش هات كه‌ له‌ مێژه‌وه‌ شه‌یتانی تێدابوو، جلی له‌به‌ر نه‌ده‌كرد و له‌ ماڵ نه‌ده‌ژیا، به‌ڵكو له‌ گۆڕستان.


به‌زه‌ییت پێم بێته‌وه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، چونكه‌ لاوازم. چاكم بكه‌وه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، چونكه‌ ئێسقانه‌كانم ده‌له‌رزن.


چونكه‌ ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌م په‌رجوه‌ی چاكبوونه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتبوو له‌ چل ساڵ زیاتر بوو.


ژنێک دوازده‌ ساڵ خوێنبه‌ربوونی هه‌بوو، هه‌موو ماڵه‌كه‌ی له‌ پزیشک دابوو، كه‌سیش نه‌یتوانی چاكی بكاته‌وه‌.


له‌ باوكی پرسی: “له‌ كه‌یه‌وه‌ وای لێهاتووه‌؟” وتی: “له‌ منداڵییه‌وه‌.


په‌روه‌ردگار چاوی نابینا‌‌كان ده‌كاته‌وه‌. په‌روه‌ردگار كه‌سه‌ چه‌ماوه‌كان ڕاست ده‌كاته‌وه‌. په‌روه‌ردگار خوداناسانی خۆش ده‌وێت.


پیاوێک به‌ زگماک ئیفلیج بوو، هه‌ڵده‌گیرا، ڕۆژانه‌ بۆ سواڵكردن له‌وانه‌ی ده‌هاتنه‌ په‌رستگا، له‌به‌رده‌م ئه‌و ده‌رگایه‌ی په‌رستگا داده‌نرا كه‌ پێی ده‌ووترا “جوان”.


ئه‌ی گیانی من بۆچی غه‌مباریت؟ بۆ له‌ ناخمدا ده‌ناڵێنێت؟ ئومێدت به‌ خودا هه‌بێت، چونكه‌ هه‌ر سوپاسی ئه‌و ده‌كه‌م، ئه‌و ڕزگاریده‌ر و خوداوه‌ندمه‌.


پشتم چه‌ماوه‌ته‌وه‌ و كووڕ بوومه‌ته‌وه‌. به‌ درێژایی ڕۆژ خه‌مبارم.


په‌روه‌ردگار پشتگیره‌ بۆ هه‌موو كه‌وتووه‌كان. ڕاستكه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی چه‌ماونه‌ته‌وه‌.


ئینجا ئیشۆع به‌ هه‌موو گلیلادا ده‌گه‌ڕا، له‌ كه‌نیشته‌كانیان فێری ده‌كردن و موژده‌ی پاشایه‌تیی ده‌دا، هه‌موو نه‌خۆشی و هه‌موو لاوازیه‌كی نێو خه‌ڵكی چاره‌سه‌ر ده‌كرد.


كاتێ ئیشۆع ژنه‌كه‌ی بینی، بانگی كرد و پێی فه‌رموو: “خانم، له‌ لاوازییه‌كه‌ت ئازاد كرایت!”.


كه‌ ئه‌م شتانه‌ ده‌ستپێده‌كات، هه‌ستن و سه‌ر به‌رز بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ڕزگاربوونتان نزیک ده‌بێته‌وه‌”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite