Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 12:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 به‌ڵام خۆشه‌ویستانم پێتان ده‌ڵێم: له‌وانه‌ مه‌ترسن كه‌ له‌ش ده‌كوژن و پاش ئه‌وه‌ هیچی دیكه‌یان نییه‌ بیكه‌ن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 «دۆستانم پێتان دەڵێم، لەوانە مەترسن کە جەستە دەکوژن و پاش ئەوە هیچی دیکەیان پێ ناکرێت.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 12:4
20 Referans Kwoze  

له‌وانه‌ مه‌ترسن كه‌ له‌ش ده‌كوژن، به‌ڵام ناتوانن گیان بكوژن، به‌ڵكو له‌وه‌ بترسن كه‌ ده‌توانێ گیان و له‌ش هه‌ردوكیان له‌ دۆزه‌خدا له‌ناوبه‌رێت.


هه‌رگیز مه‌ترسه‌ له‌و ئازارانه‌ی وا بۆت دێت. وا ئیبلیس خه‌ریكه‌ هه‌ندێكتان بخاته‌ زیندانه‌وه‌، تاكو تاقی بكرێنه‌وه‌ و ده‌ ڕۆژ ته‌نگانه‌تان ده‌بێت. تا مردن سه‌رڕاست به‌، منیش تاجی ژیانت پێ ده‌به‌خشم.


له‌ هیچ شتێكی ڕكابه‌ره‌كانتان ناترسن. ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌ی له‌ناوچوونیانه‌، به‌ڵام ڕزگارییه‌ بۆ ئێوه‌، ئه‌وه‌ش له‌ خوداوه‌یه‌.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خوداناسی ئازارتان چێژت، ئه‌وا به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه‌. له‌وه‌ش مه‌ترسن كه‌ ئه‌وان لێی ده‌ترسن، مه‌شڵه‌ژێن.


سیپاره‌كه‌ش هاته‌ دی كه‌ ده‌فه‌رمووێ: “ئه‌وڕاهه‌م باوه‌ڕی به‌ خودا هێنا، ئه‌مه‌شی به‌ بێتاوانیی بۆ دانرا” هه‌روه‌ها ناوی لێنرا دۆستی خودا.


به‌ڵام باكم به‌ هیچ شتێک نیه‌ و گیانم به‌ گرنگ نازانم، تاكو كۆششی خۆم و ئه‌و ڕاژه‌ی له‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگار وه‌رمگرتووه‌ به‌ دڵشادیه‌وه‌ ته‌واوی بكه‌م، ڕاژه‌ی گه‌واهیدان بۆ موژده‌ی به‌خششی خودا.


كاتێ ئازایه‌تی په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نیان بینی و زانییان كه‌سێكی بێ ڕۆشنبیری و ساده‌ن، سه‌رسام بوون، زانییان كه‌ له‌گه‌ڵ ئیشۆعدا بوونه‌.


كه‌س خۆشه‌ویستی له‌مه‌ مه‌زنتری نییه‌ كه‌ یه‌كێک ژیانی خۆی بۆ خۆشه‌ویسته‌كانی دابنێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite