Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 12:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 له‌و كاته‌دا كه‌ گه‌ل به‌ هه‌زاران كۆببوونه‌وه‌، به‌ جۆرێک یه‌كتریان پێشێل ده‌كرد، به‌ قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “ئاگاداری هه‌وێنی په‌ڕیشییه‌كان بن، كه‌ ڕووپاماییه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 لەو کاتەدا کە هەزاران کەس کۆببوونەوە، بە جۆرێک یەکتریان پێشێل دەکرد، لە سەرەتادا عیسا ڕووی کردە قوتابییەکانی و فەرمووی: «ئاگاداری هەویرترشی فەریسییەکان بن، کە دووڕووییە.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 12:1
18 Referans Kwoze  

بۆیه‌ هه‌موو ڕق و هه‌موو فێڵ و ڕووپامایی و ئیره‌یی و هه‌موو زه‌مكردنێک دابكه‌نن.


به‌ڵام ئه‌و داناییه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌یه‌، یه‌كه‌مجار بێگه‌رده‌، ئینجا ئاشتیخوازه‌، نه‌رمه‌، گوێڕایه‌ڵه‌، پڕ له‌ به‌زه‌یی و به‌روبوومی چاكه‌، بێ گومانه‌ و ڕووپاما نییه‌.


ئه‌ی ڕووپاماكان! ده‌زانن ڕووی زه‌وی و ئاسمان بناسنه‌وه‌، چۆن نازانن ئه‌م سه‌رده‌مه‌ بناسنه‌وه‌؟


چونكه‌ ئه‌وه‌م ڕاده‌ست كردن كه‌ منیش وه‌رمگرتبوو: كه‌وا مه‌سیح له‌ پێناوی گوناهه‌كانمان مرد به‌گوێره‌ی سیپاره‌كان و


كه‌ گوێیان لێبوو، خودایان شكۆدار كرد و پێیان وت: “برا تۆ ده‌بینیت به‌ هه‌زاران هه‌ن له‌نێو جووه‌كاندا باوه‌ڕیان هێناوه‌ و هه‌موو دڵگه‌رمی ته‌وراتن.


وه‌ی به‌حاڵتان، ئه‌ی ته‌وراتزان و په‌ڕیشیه‌ ڕووپاماكان! چونكه‌ ئێوه‌ له‌و گۆڕه‌ نادیارانه‌ ده‌چن كه‌ خه‌ڵكی بێ ئه‌وه‌ی بزانن به‌سه‌ریاندا ده‌ڕۆن!”.


ئینجا له‌گه‌ڵیان هاته‌ خواره‌وه‌ و له‌ شوێنێكی ته‌ختایی ڕاوه‌ستا، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێک له‌ قوتابییه‌كانی و كۆمه‌ڵانێكی گه‌ل، كه‌ له‌ هه‌موو ئیهوود و یروشلایم و كه‌ناری سووڕ و سه‌یده‌ن، ئه‌وانه‌ی هاتن گوێی لێ بگرن و له‌ نه‌خۆشییه‌كانیان چاكببنه‌وه‌،


به‌ڵام هه‌واڵی زیاتر بڵاو ده‌بووه‌وه‌، جا كۆمه‌ڵانێک كۆبوونه‌وه‌ تاكو گوێبگرن و نه‌خۆشییه‌كانیان چاكبێته‌وه‌.


له‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ پاڵه‌په‌ستۆیان ده‌كرد تاكو گوێ له‌ وشه‌ی خودا بگرن، ئه‌و له‌لای ده‌ریای گینیسه‌ڕ ڕاوه‌ستابوو،


به‌ڵكو ئێوه‌ هاتوونه‌ته‌ كێوی سهیۆن، بۆ شاری خودای زیندوو، یروشلایمی ئاسمانی، بۆ ئاهه‌نگێک فریشته‌یه‌كی له‌ ژماره‌ نه‌هاتووی كۆكردۆته‌وه‌،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite