Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 11:41 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

41 جا ئه‌وه‌ی هه‌تانه‌ بیده‌نه‌ هه‌ژاران، ئه‌وه‌تا هه‌موو شتێک بۆتان پاكده‌بێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

41 بەڵام ئێوە ئەوەی هەتانە بیدەنە هەژاران، ئیتر هەموو شتێک بۆتان پاک دەبێت.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 11:41
37 Referans Kwoze  

ئه‌وه‌ی هه‌تانه‌ بیفرۆشن و بیبه‌خشن. بۆ خۆتان تووره‌گه‌یه‌ک كه‌ له‌ناونه‌چێت و گه‌نجینه‌یه‌ک له‌ ئاسماندا كه‌ له‌بن نایه‌ت دروست بكه‌ن، له‌وێ نه‌ دز لێی نزیک ده‌بێته‌وه‌ و نه‌ مۆرانه‌ لێی ده‌دات.


ئایینی بێگه‌رد و پاک له‌لای خودای باوک ئه‌مه‌یه‌: به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌تیوان و بێوه‌ژنان له‌ ته‌نگانه‌یاندا، هه‌روه‌ها مرۆڤ خۆی له‌ گڵاوی جیهان بپارێزێت.


بۆ بێگه‌رده‌كان هه‌موو شتێک بێگه‌رده‌، به‌ڵام بۆ گڵاو و بێباوه‌ڕان هیچ شتێک بێگه‌رد نییه‌، به‌ڵكو هزر و ویژدانیشیان گڵاو بووه‌.


به‌ڵام چاكه‌كاری و دابه‌شكردن پشتگوێ مه‌خه‌ن، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ قوربانییانه‌ خودا دڵشاد ده‌كات.


دیسان ده‌نگه‌كه‌ی بۆ هاته‌وه‌: “ئه‌وه‌ی خودا بێگه‌ردی كردۆته‌وه‌ تۆ به‌ گڵاوی دامه‌نێ!”


منیش پێتان ده‌ڵێم: به‌ سامانی جیهانی دۆستی خۆتان دروست بكه‌ن، تاكو ئه‌گه‌ر نه‌ما، له‌ كه‌پری جاویدانی په‌سه‌ندتان بكه‌ن.


چونكه‌ خودا سته‌مكار نییه‌ تاكو له‌یاد بكات، كاری ئێوه‌ و ئه‌و خۆشویستنه‌ی بۆ ناوی ئه‌و ده‌رتانبڕی له‌ ڕاژه‌كردنی پارساكان و هه‌روا ڕاژه‌ش ده‌كه‌ن.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر چالاكی هه‌بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كێک هه‌یه‌تی په‌سه‌نده‌، نه‌ک به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی نییه‌تی.


زه‌كا ڕاوه‌ستا و به‌ په‌روه‌ردگاری وت: “په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌تا نیوه‌ی سامانه‌كه‌م ده‌ده‌مه‌ هه‌ژاران، ئه‌گه‌ر شتێكم له‌ یه‌كێک خواردووه‌ ئه‌وا چوار ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ده‌مه‌وه‌”.


كاتێ ئیشۆعیش ئه‌مه‌ی بیست، پێی فه‌رموو: “هێشتا شتێكت كه‌مه‌. چیت هه‌یه‌ هه‌مووی بفرۆشه‌ و به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌شی بكه‌، له‌ ئاسماندا گه‌نجینه‌یه‌كت ده‌بێت. ئینجا وه‌ره‌ دوام بكه‌وه‌”.


ئه‌وه‌ی داوای لێ كردیت بیده‌رێ. ئه‌وه‌ی شتێكی لێت خواست مه‌یگه‌ڕێنه‌وه‌.


به‌ دڵفراوانییه‌وه‌ به‌ هه‌ژارانی به‌خشیوه‌. خوداناسینه‌كه‌ی تاهه‌تایه‌ ده‌مێنێته‌وه‌. به‌ شكۆوه‌ قۆچی به‌رز ده‌بێت.


به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی ئاوڕ له‌ هه‌ژار ده‌داته‌وه‌، په‌روه‌ردگار له‌ ڕۆژی خراپه‌دا ده‌ربازی ده‌كات.


دز ئیتر با دزی نه‌كات، به‌ڵكو با ڕه‌نج بدات و به‌ ده‌ستی خۆی ئیشێكی پاک بكات، تاكو هه‌یبێت بداته‌ ئه‌وه‌ی پێویستی پێیه‌تی.


بۆیه‌ قوتابییه‌كان بڕیاریان دا هه‌ریه‌كه‌ به‌گوێره‌ی توانای شتێک بنێرێت بۆ ئه‌و برایانه‌ی له‌ ئیهوود ده‌ژین.


هه‌ژاران هه‌میشه‌ له‌لاتانن، به‌ڵام من هه‌میشه‌ له‌لاتان نیم.


دوای ساڵانێكی زۆر گه‌ڕامه‌وه‌ تاكو پیتاک بۆ گه‌له‌كه‌م بهێنم و قوربانی بكه‌م.


چونكه‌ ناچێته‌ دڵیه‌وه‌، به‌ڵكو سكی، پاشان ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ش بۆ ئاوده‌ست. هه‌موو خۆراكێک پێگه‌رده‌”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite