Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 11:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 گوناهه‌كانمان ببه‌خشه‌‌، ئێمه‌ش له‌قه‌رزاره‌كانمان خۆشده‌بین. مه‌مانخه‌ره‌ نێو تاقیكردنه‌وه‌، به‌ڵكو ڕزگارمان بكه‌ له‌ به‌دكار)”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 لە گوناهەکانمان خۆشبە، چونکە ئێمەش لەوانە خۆشدەبین کە خراپەمان بەرامبەر دەکەن. مەمانخەرە تاقیکردنەوە.“»

Gade chapit la Kopi




لۆقا 11:4
31 Referans Kwoze  

بێداربن و نوێژ بكه‌ن، نه‌وه‌ک بچنه‌ نێو تاقیكردنه‌وه‌. چونكه‌ ڕووح چالاكه‌، به‌ڵام جه‌سته‌ لاوازه‌”.


به‌رگه‌ی یه‌كتری بگرن، ئه‌گه‌ر یه‌كێک سكاڵای له‌سه‌ر یه‌كێک هه‌بوو، له‌ یه‌كتر خۆشبن. وه‌ک په‌روه‌ردگار لێتان خۆشبوو، ئێوه‌ش ئه‌وا بكه‌ن.


باوكی ئاسمانیشم واتان لێده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه‌تان له‌ دڵه‌وه‌ له‌ براكه‌ی خۆشنه‌بێت.


چونكه‌ حوكمدان بێ به‌زه‌ییانه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی نه‌بووه‌. به‌زه‌ییش له‌ حوكمدان ده‌باته‌وه‌.


په‌روه‌ردگار له‌ هه‌موو خراپه‌یه‌كی دادێت ده‌ربازم ده‌كات و ڕزگارم ده‌كات بۆ پاشایه‌تیه‌ ئاسمانییه‌كه‌ی. تاهه‌تایه‌ شكۆ بۆ ئه‌وه‌! ئامین.


په‌روه‌ردگار سه‌رڕاسته‌، ئه‌وه‌ی جێگیرتان ده‌كات و له‌ به‌دكار ده‌تانپارێزێت.


تاقیكردنه‌وه‌تان تووش نه‌بووه‌ مرۆڤانه‌ نه‌بێت، به‌ڵام خودا سه‌ڕراسته‌، كه‌ نایه‌ڵێت زیاتر له‌ توانای خۆتان تاقی بكرێنه‌وه‌، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌ربازبوونتان بۆ داده‌نێت، تاكو بتوانن به‌رگه‌ بگرن.


داوا ناكه‌م له‌ جیهاندا بیانبه‌یته‌وه‌، به‌ڵكو له‌ به‌دكار بیانپارێزی.


پێی فه‌رموون: “بۆچی خه‌وتوون؟ هه‌ستن، نوێژ بكه‌ن نه‌وه‌ک بكه‌ونه‌ تاقیكردنه‌وه‌”.


ئه‌وانه‌ش كه‌ كه‌وتنه‌ سه‌ر به‌رده‌كه‌، ئه‌وانه‌ن كه‌ وشه‌كه‌ به‌ خۆشییه‌وه‌ وه‌رده‌گرن كاتێ ده‌یبیستن، به‌ڵام ڕه‌گیان نییه‌ و تاكو ماوه‌یه‌ک باوه‌ڕ ده‌هێنن، به‌ڵام له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌كه‌ون.


بڕوانه‌ داماوی و ڕه‌نجكێشانم و له‌ هه‌موو گوناهه‌كانم خۆش به‌.


چونكه‌ ڕاسپارده‌ی منت بۆ دانبه‌خۆداگرتن پاراستووه‌، منیش له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌تپارێزم، كه‌ خه‌ریكه‌ به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا دێت، تاكو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی نیشته‌جێن تاقی بكرێنه‌وه‌.


هه‌رگیز مه‌ترسه‌ له‌و ئازارانه‌ی وا بۆت دێت. وا ئیبلیس خه‌ریكه‌ هه‌ندێكتان بخاته‌ زیندانه‌وه‌، تاكو تاقی بكرێنه‌وه‌ و ده‌ ڕۆژ ته‌نگانه‌تان ده‌بێت. تا مردن سه‌رڕاست به‌، منیش تاجی ژیانت پێ ده‌به‌خشم.


په‌روه‌ردگار له‌ هه‌موو خراپه‌یه‌ک ده‌تپارێزێت. گیانت ده‌پارێزێت.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌پێناوی ناوی خۆت له‌ تاوانم خۆش به‌، چونگه‌ مه‌زنه‌.


ئینجا پێی فه‌رموون: “كێ له‌ ئێوه‌ هاوڕێیه‌كی هه‌بێت و له‌ نیوه‌ شه‌ودا بچێته‌ لای و پێی بڵێت: هاوڕێم، سێ كولێره‌م به‌ قه‌رز بده‌رێ،


یان ئه‌و هه‌ژده‌ كه‌سه‌ی له‌ سیلوام قوللـه‌كه‌یان به‌سه‌ردا كه‌وت و كوشتنی، له‌ هه‌موو دانیشتووانی یروشلایم گوناهبارتر بوون؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite