Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 11:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 پێی فه‌رموون: “كاتێ نوێژ ده‌كه‌ن، بڵێن: (بابمان وا له‌ ئاسمانانی، ناوت پارسا بێت، پاشایه‌تییه‌كه‌ت بێ، خواستت له‌سه‌ر زه‌وی بێت وه‌ک له‌ ئاسمان.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 پێی فەرموون: «کاتێک نوێژ دەکەن، بڵێن: ”باوکە، با ناوت پیرۆز بێت، با پاشایەتییەکەت بێ،

Gade chapit la Kopi




لۆقا 11:2
45 Referans Kwoze  

ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ له‌ تۆ ناترسێت و ناوت شكۆدار ناكات؟ چونكه‌ تۆ تاقه‌ پارسایت. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان دێن و كڕنۆشت بۆ ده‌به‌ن، چونكه‌ دادپه‌روه‌ریه‌كانت ده‌ركه‌وتوون”.


په‌روه‌ردگار له‌ په‌رستگای پارسای خۆیه‌تی. ته‌ختی په‌روه‌ردگار له‌ ئاسمانه‌. چاوه‌كانی ته‌ماشا ده‌كه‌ن و پێڵوه‌كانی ئاده‌میزادان تاقیده‌كه‌نه‌وه‌.


چه‌ند ته‌ختێكم بینی و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ری دانیشتن ده‌سه‌ڵاتی حوكمدانیان پێدرا. هه‌روه‌ها گیانی ئه‌وانه‌م بینی كه‌ له‌پێناوی گه‌واهیی ئیشۆع و له‌پێناوی وشه‌ی خودا كوژرابوون، ئه‌وانه‌ كڕنۆشیان بۆ دڕنده‌كه‌ و وێنه‌كه‌ی نه‌بردبوو، نیشانه‌ی نێوچه‌وان و سه‌ر ده‌ستیان وه‌رنه‌گرتبوو. جا زیندووبوونه‌وه‌ و هه‌زار ساڵ له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا حوكمڕانییان كرد.


بێ بڕان له‌به‌رده‌م خودا و باوكمان یادی كرداری باوه‌ڕ و ڕه‌نجی خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتنی هیواتان ده‌كه‌ین له‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


شكۆمه‌ندی بۆ خودا و باوكمان تاهه‌تایه‌. ئامین.


به‌خشش و ئاشتی له‌ خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆ ئێوه‌.


به‌خشش و ئاشتیی خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار بۆ ئێوه‌.


به‌خشش و ئاشتی له‌ خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆ ئێوه‌.


به‌خشش و ئاشتی له‌ خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆ ئێوه‌.


خودایه‌، به‌سه‌ر ئاسماناندا به‌رزببه‌وه‌، با شكۆی تۆ به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌وه‌ بێت.


پاشان گوێم له‌ ده‌نگێک بوو وه‌ک ده‌نگی كۆمه‌ڵانێكی زۆر، وه‌ک هاژه‌ی ئاوێكی زۆر، وه‌ک ده‌نگی هه‌وره‌تریشقه‌ به‌هێز بوو، ده‌یووت: “هه‌لیلویا! په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شێتک، حوكمڕانی كرد.


فریشته‌ی حه‌وته‌میش كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا و چه‌ند ده‌نگێكی مه‌زن له‌ ئاسمانه‌وه‌ هاتن و وتیان: “پاشایه‌تییه‌كانی جیهان بووه‌ هی په‌روه‌ردگارمان و مه‌سیحه‌كه‌ی، وا تاهه‌تایه‌ فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات”.


پۆڵۆس و شیلاو تیماتیئوس، بۆ وارگه‌ی تسلۆنیقێیه‌كان له‌ خودای باوک و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار: به‌خشش و ئاشتی له‌ خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار بۆ ئێوه‌.


ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان خۆی له‌گه‌ڵ خودای باوكمان، ئه‌وه‌ی خۆشیویستین و دڵنه‌واییه‌كی جاویدانی و هیوایه‌كی باشی به‌ به‌خشش پێداین،


بۆ پارساكان له‌ قولسێ و برایانی باوه‌ڕدار له‌ مه‌سیح: به‌خشش و ئاشتیی له‌ خودای باوكمانه‌وه‌ بۆ ئێوه‌.


چونكه‌ ڕووحی كۆیله‌ییتان وه‌رنه‌گرتووه‌ بۆ ترس، به‌ڵكو ڕووحی ڕۆڵه‌یێتیتان وه‌رگرتووه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ هاوار ده‌كه‌ین: “بابه‌! باوكه‌!”


هه‌ركه‌سێک له‌پێش خه‌ڵک دانم پیابنێت، منیش له‌پێش باوكم كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌، دانی پیاده‌نێم.


با ئێوه‌ش ئاوا ڕووناكیتان بۆ خه‌ڵک بدره‌وشێته‌وه‌، تاكو كرده‌وه‌‌ باشه‌كانتان ببینن و شكۆمه‌ندیی باوكتان بكه‌ن وا له‌ ئاسماناندایه‌.


ده‌یفه‌رموو: “تۆبه‌ بكه‌ن، چونكه‌ پاشایه‌تی ئاسمانان نزیک بۆته‌وه‌”.


خودایه‌، به‌رزببه‌وه‌ به‌سه‌ر ئاسمانان، شكۆمه‌ندیشت به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌وه‌.


ئه‌ی فریشته‌كانی، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ئه‌ی ئه‌و به‌هێزانه‌ی وته‌ی به‌جێده‌هێنن. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی وته‌ی ده‌بن.


ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی گوناهه‌كانمان خۆیی به‌خشی، تاكو به‌گوێره‌ی خواستی خودا و باوكمان، له‌م ڕۆژگاره‌ خراپه‌ی ئێستا ڕزگارمان بكات.


بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستی خودان و له‌ ڕۆمادان، بانگكراون تا پارسا بن: به‌خشش و ئاشتی له‌ خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆ ئێوه‌.


كه‌ ئیشۆع له‌ شوێنێكدا نوێژی ده‌كرد، كاتێ ته‌واوی كرد، یه‌كێک له‌ قوتابییه‌كانی پێی وت: “په‌روه‌ردگار، فێری نوێژمان بكه‌، هه‌روه‌ک یوخه‌ننه‌نیش قوتابییه‌كانی خۆی فێركرد”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite