Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 11:13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 جا ئێوه‌ كه‌ به‌دكارن، بزانن دیاریی باش بده‌نه‌ منداڵه‌كانتان، باوک كه‌ له‌ ئاسمانه‌، چه‌ند زیاتر ڕووحی پارسا ده‌داته‌ ئه‌وانه‌ی لێی داوا ده‌كه‌ن”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 جا ئێوە کە خراپن، بزانن شتی باش بدەنە منداڵەکانتان، باوک کە لە ئاسمانە، چەند زیاتر ڕۆحی پیرۆز دەداتە ئەوانەی داوای لێ دەکەن.»

Gade chapit la Kopi




لۆقا 11:13
30 Referans Kwoze  

جا كه‌ ئێوه‌ی به‌دكار ده‌زانن دیاریی باش به‌ ڕۆڵه‌كانتان بده‌ن، ئایا باوكتان كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌ چه‌ند شتی باشتر ده‌داته‌ ئه‌وانه‌ی داوای لێده‌كه‌ن!


ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر به‌خششی خودات ده‌زانی و ده‌تزانی كێیه‌ ئه‌وه‌ی پێت ده‌ڵێت ئاوم بده‌رێ تا بخۆمه‌وه‌، ئه‌وسا تۆ داوات لێ ده‌كرد و ئه‌ویش ئاوی زیندووی پێ ده‌دایت”.


ئه‌وه‌ی به‌زه‌‌یی به‌ ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی نه‌هاته‌وه‌، به‌ڵكو له‌ پێناوی هه‌موومان به‌ختی كرد، ئیتر چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو شتێكمان پێ نابه‌خشێت؟


په‌تڕۆس پێی وتن: “تۆبه‌ بكه‌ن، با هه‌ریه‌كه‌تان به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه‌ عه‌ماد بكرێت بۆ لێخۆشبوونی گوناهه‌كانتان و دیاریی ڕووحی پارسا وه‌ربگرن.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌كانی خه‌ڵک ببه‌خشن، ئه‌وا باوكی ئاسمانیشتان ده‌تانبه‌خشێت.


چونكه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ نه‌ته‌وه‌كان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، باوكی ئاسمانیشتان ده‌زانێت پێویستیتان به‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ هه‌یه‌.


پێی فه‌رموون: “كاتێ نوێژ ده‌كه‌ن، بڵێن: (بابمان وا له‌ ئاسمانانی، ناوت پارسا بێت، پاشایه‌تییه‌كه‌ت بێ، خواستت له‌سه‌ر زه‌وی بێت وه‌ک له‌ ئاسمان.


ئه‌گه‌ر خودا گیای كێڵگه‌ ئاوا بپۆشێت كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌یه‌ و سبه‌ینێ فڕێده‌درێته‌ ته‌نووره‌وه‌، ئاخۆ ده‌بێ ئێوه‌ چه‌ند باشتر پۆشته‌تان بكات، ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه‌؟


تا ببنه‌ ڕۆڵه‌ی ئه‌و باوكه‌تان كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌، ئه‌و خۆری به‌سه‌ر به‌دكاران و پیاوچاكاندا هه‌ڵدێنێ و باران به‌سه‌ر خوداناسان و سه‌ته‌مكاراندا ده‌بارێنێت.


با ئێوه‌ش ئاوا ڕووناكیتان بۆ خه‌ڵک بدره‌وشێته‌وه‌، تاكو كرده‌وه‌‌ باشه‌كانتان ببینن و شكۆمه‌ندیی باوكتان بكه‌ن وا له‌ ئاسماناندایه‌.


ئه‌وه‌تا من به‌ زگماكی تاوانبارم، گوناهبارم له‌و كاته‌وه‌ كه‌ دایكم سكی به‌ من پڕ بووه‌.


چونكه‌ ده‌زانم هیچ چاكه‌یه‌ک له‌ مندا نیشته‌جێ نییه‌، واتا له‌ جه‌سته‌مدا. چونكه‌ خواست له‌لام ئاماده‌یه‌، به‌ڵام توانای چاكه‌كردنم نییه‌.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ هۆی گوناهی كه‌سێک مه‌رگ حوكمڕانیی كرد، ئیتر چه‌ند زیاتر ئه‌وانه‌ی پڕی به‌خشش و دیاری بێتوانی وه‌رده‌گرن، له‌ ژیاندا حوكمڕانی ده‌كه‌ن به‌ كه‌سێک كه‌ ئیشۆعی مه‌سیحه‌.


چونكه‌ پێشتر ئێمه‌ش گێل و یاخی و گومڕا بووین، به‌نده‌ی هه‌وه‌س و چێژی جۆراوجۆر بووین، له‌ كینه‌ و ئیره‌یی ده‌ژیاین، ئێسكگران، ڕقمان له‌ یه‌كتری بوو.


یان داوای هێلكه‌ بكات دووپشكی ده‌داتێ؟


ئایا خودا مافی بژارده‌كانی خۆی كه‌ شه‌و و ڕۆژ هاواری بۆ ده‌به‌ن وه‌رناگرێت؟ ئایا دره‌نگ وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite