Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 11:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 كه‌ ئیشۆع له‌ شوێنێكدا نوێژی ده‌كرد، كاتێ ته‌واوی كرد، یه‌كێک له‌ قوتابییه‌كانی پێی وت: “په‌روه‌ردگار، فێری نوێژمان بكه‌، هه‌روه‌ک یوخه‌ننه‌نیش قوتابییه‌كانی خۆی فێركرد”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 جارێک عیسا لە شوێنێکدا نوێژی دەکرد، کاتێک لە نوێژەکەی بووەوە، یەکێک لە قوتابییەکانی پێی گوت: «گەورەم، فێری نوێژمان بکە، هەروەک چۆن یەحیا قوتابییەکانی خۆی فێرکرد.»

Gade chapit la Kopi




لۆقا 11:1
14 Referans Kwoze  

با قسه‌ی زارم و بیركردنه‌وه‌ی دڵم جێی ڕه‌زامه‌ندی تۆ بێت، ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تاشه‌به‌ردی من و ڕزگاریده‌رم.


به‌ڵام ئێوه‌ خۆشه‌ویستان، خۆتان له‌سه‌ر باوه‌ڕی پارساتان بنیاد بنێن، به‌ ڕووحی پارسا نوێژ بكه‌ن،


له‌و ڕۆژانه‌دا ئیشۆع چووه‌ چیا تاكو نوێژ بكات، شه‌وه‌كه‌ی هه‌موو به‌ نوێژكردن بۆ خودا به‌سه‌ربرد.


كاتێ ئیشۆع به‌ ته‌نیا نوێژی ده‌كرد، قوتابییه‌كان له‌گه‌ڵی بوون، لێی پرسین و فه‌رمووی: “خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌ڵێن من كێم؟”


ئیشۆع له‌ ڕۆژانی جه‌سته‌ی خۆیدا، نوێژ و پاڕانه‌وه‌ی به‌ هاواری توند و فرمێسكه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد، بۆ توانادار تا له‌ مه‌رگ ڕزگاری بكات، ئیتر له‌به‌ر خواترسییه‌كه‌ی گوێی لێ گیرا.


نزیكه‌ی هه‌شت ڕۆژ دوای ئه‌م فه‌رموودانه‌، په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌ن و یاقووی برد و سه‌ركه‌وته‌ سه‌ر چیایه‌ک تاكو نوێژ بكات.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار. تۆ گوێ‌ له‌ ئاهی دڵنه‌رمه‌كان ده‌گریت. دڵیان جێگیر ده‌كه‌یت و گوێ‌ لێیان ده‌گریت.


كاتێ په‌روه‌ردگار بینی، دڵی پێی سووتا و پێی فه‌رموو: “مه‌گریێ”.


بۆ ئیشۆعی نارد، ده‌یووت: “تۆی ئه‌وه‌ی دێیت، یان چاوه‌ڕێی یه‌كێكی دیكه‌ بكه‌ین؟”


به‌ڵام یه‌ک شت پێویسته‌، مه‌ریه‌م به‌شه‌ چاكه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد كه‌ لێی ناسه‌ندرێته‌وه‌”.


پێی فه‌رموون: “كاتێ نوێژ ده‌كه‌ن، بڵێن: (بابمان وا له‌ ئاسمانانی، ناوت پارسا بێت، پاشایه‌تییه‌كه‌ت بێ، خواستت له‌سه‌ر زه‌وی بێت وه‌ک له‌ ئاسمان.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite