Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 10:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 له‌و ماڵه‌ بمێننه‌وه‌ و له‌وه‌ی هه‌یانه‌ بخۆن و بخۆنه‌وه‌، چونكه‌ كارگه‌ر شایانی كرێی خۆیه‌تی. ماڵه‌ و ماڵیش مه‌كه‌ن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 لەو ماڵە بمێننەوە و لەوەی هەیانە بخۆن و بخۆنەوە، چونکە کرێکار شایانی کرێی خۆیەتی. ماڵە و ماڵیش مەکەن.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 10:7
18 Referans Kwoze  

جوتیاری ڕه‌نجده‌ر ده‌بێ یه‌كه‌م بێت له‌ به‌شی به‌رهه‌م.


ئه‌و كه‌سه‌ی وشه‌كه‌ی فێرده‌كرێت، با فێركاره‌كه‌ی له‌ هه‌موو شتێكی باش به‌شداری پێ بكات.


چوونه‌ هه‌ر ماڵێک له‌وێ بمێننه‌وه‌ و له‌وێوه‌ ده‌رچن.


پێی فه‌رموون: “له‌ هه‌ر شوێنێک چوونه‌ ماڵێک، له‌وێ بمێننه‌وه‌ تاكو ئه‌وێ به‌جێده‌هێڵن.


هه‌روه‌ها فێری بێكاری و ماڵه‌وماڵكردن ده‌بن، نه‌ک ته‌نها بێكاری، به‌ڵكو غه‌یبه‌تكاری و خۆخستنه‌ كاروباری خه‌ڵک، باسی شتی ناشیاو ده‌كه‌ن.


ئینجا بردنییه‌ ماڵ و خواردنی بۆ دانان، خۆی و هه‌موو خێزانه‌كه‌ی زۆر دڵشادبوون، كه‌ باوه‌ڕیان به‌ خودا هێنا.


كاتێ خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی عه‌مادكران، پاڕایه‌وه‌ و وتی: “ئه‌گه‌ر بڕیارتان داوه‌ من باوه‌ڕدارم به‌ په‌روه‌ردگار، وه‌رنه‌ ماڵه‌كه‌م و بمێننه‌وه‌”. ئیتر ناچاری كردین.


جا له‌ زیندانه‌كه‌ ده‌رچوون و چوونه‌ لای لوودییا، له‌وێ خوشک و برایانیان بینی و دڵنه‌واییان كردن و ده‌رچوون.


ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌ی ئاشتی له‌وێ بێت، ئه‌وا ئاشتیتان ده‌چێته‌ سه‌ری، ئه‌گینا بۆ خۆتان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite