Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 10:25 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

25 ته‌وراتزانێک هه‌ستا تاكو تاقی بكاته‌وه‌، وتی: “ڕابی، چی بكه‌م تاكو ژیانی جاویدانی به‌ میرات بگرم؟”

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

25 تەوراتناسێک هەستا بۆ ئەوەی عیسا تاقی بکاتەوە و گوتی: «مامۆستا چی بکەم تاکو ژیانی هەتاهەتایی بە میرات وەربگرم؟»

Gade chapit la Kopi




لۆقا 10:25
13 Referans Kwoze  

سه‌رۆكێک پرسی لێكرد: “ڕابیی باش، چی بكه‌م تاكو ژیانی جاویدانی به‌ میرات بگرم؟”


چونكه‌ ئه‌گه‌ر میرات به‌ ته‌ورات هه‌بێت، ئیتر به‌ به‌ڵێن نییه‌. به‌ڵام خودا به‌ به‌خششی خۆی به‌ڵێنی به‌ ئه‌وڕاهه‌م دا.


به‌ڵام په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كان خواستی خودایان ده‌رهه‌ق به‌ خۆیان ڕه‌تكرده‌وه‌، چونكه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و عه‌ماد نه‌كرابوون.


كاتێ ئیشۆع ده‌رده‌چوو به‌ڕێوه‌ بوو، كابرایه‌ک ڕایكرده‌ لای، كڕنۆشی بۆ برد و لێی پرسی: “ڕابیی باش، چی بكه‌م تاكو ژیانی جاویدانی به‌ میرات بگرم؟”


یه‌كێک له‌ ته‌وراتزانه‌كان هات، گوێی لێیان بوو گفتوگۆیان ده‌كرد، بینی ئیشۆع وه‌ڵامێكی باشی دانه‌وه‌، لێی پرسی: “چ ڕاسپارده‌یه‌ک یه‌كه‌می هه‌مووانه‌؟”


چونكه‌ پێتان ده‌ڵێم: زۆر پێغه‌مبه‌ر و پاشا ویستیان ئه‌وه‌ ببینن كه‌ ئێوه‌ ده‌یبینن، به‌ڵام نه‌یانبینی، ئه‌وه‌ش ببیستن كه‌ ئێوه‌ ده‌یبیستن، به‌ڵام نه‌یانبیست”.


ئه‌ویش پێی فه‌رموو: “له‌ ته‌وراتدا چی نووسراوه‌؟ چۆن ده‌یخوێنیته‌وه‌؟”


ئه‌مه‌یان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی وت، تاكو شتێكیان هه‌بێت سكاڵای لێ بكه‌ن. به‌ڵام ئیشۆع خۆی چه‌مانده‌وه‌ و به‌ په‌نجه‌ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ینووسی.


وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “مووشێ چی پێ ڕاسپاردوون؟”


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite