Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 10:22 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

22 ئینجا ئاوڕی له‌ قوتابیه‌كانی دایه‌وه‌ و فه‌رمووی: “له‌ باوكمه‌وه‌ هه‌موو شتێكم پێ دراوه‌. كه‌س نازانێت ڕۆڵه‌ كێیه‌ باوک نه‌بێت، یان باوک كێیه‌ ڕۆڵه‌ و ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ڕۆڵه‌ ده‌یه‌وێ بۆی ئاشكرا بكات”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

22 «باوکم هەموو شتێکی پێ سپاردووم، کەس نازانێت کوڕەکە کێیە باوک نەبێت، یان باوک کێیە کوڕەکە و ئەوانە نەبێت کە کوڕەکە دەیەوێ بۆیانی ئاشکرا بکات.»

Gade chapit la Kopi




لۆقا 10:22
20 Referans Kwoze  

له‌ باوكمه‌وه‌ هه‌موو شتێكم دراوه‌تێ، كه‌س ڕۆڵه‌ ناناسێت باوک نه‌بێت، كه‌سیش باوک ناناسێت ته‌نها ڕۆڵه‌ و ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ ڕۆڵه‌ ده‌یه‌وێ بۆی ئاشكرای بكات.


هه‌رگیز كه‌س خودای نه‌بینیوه‌، ڕۆڵه‌ی تاقانه‌، ئه‌وه‌ی له‌ باوه‌شی باوكدایه‌، ئه‌و ده‌ریخست.


وه‌ک باوک ده‌مناسێت، منیش باوک ده‌ناسم. ژیانم بۆ كاوڕه‌كان داده‌نێم.


هه‌ر كه‌سێک پێش بكه‌وێت و له‌ فێركردنی مه‌سیح نیشته‌جێ نه‌بێت، خودای نییه‌. ئه‌وه‌ی له‌ فێركردنه‌كه‌ جێگیر بێت، ئه‌وا باوک و ڕۆڵه‌ی هه‌یه‌.


چونكه‌ خودا كه‌ فه‌رمووی: “با له‌ تاریكیدا ڕووناكی بدره‌وشێته‌وه‌”، ئه‌و له‌ دڵماندا دره‌وشایه‌وه‌، بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی ناسینی شكۆی خودا له‌ڕووی ئیشۆعی مه‌سیحدا.


ده‌شزانین كه‌وا ڕۆڵه‌ی خودا هات و چاوی كردینه‌وه‌ تاكو ڕه‌وا بناسین. ئێمه‌ش له‌ ڕه‌واداین، له‌ ڕۆڵه‌كه‌ی، ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌و خوداوه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ و ژیانی جاویدانیه‌.


ناوی تۆم پێ ناساندن و پێیان ده‌ناسێنم، تاكو ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی منت پێی خۆشویست له‌واندا بێت و منیش له‌واندا بم”.


وه‌ک ده‌سه‌ڵاتت پێداوه‌ به‌سه‌ر هه‌موو جه‌سته‌یه‌كدا، تاكو ژیانی جاویدانی به‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ بدات كه‌ پێت داوه‌.


ئـیـشـۆع لـێـیـان هـاتـه‌ پـێـش و قـسـه‌ی بـۆ كـردن و فـه‌رمـووی: “هـه‌مـوو ده‌سـه‌ڵاتـێـكـم لـه‌ ئـاسـمان و لـه‌ســه‌ر زه‌ویـم پـێ دراوه‌.


ئیشۆعیش ده‌یزانی باوک هه‌موو شتێكی به‌ ده‌ستی داوه‌ و له‌ خوداوه‌ هاتووه‌ و بۆ خوداش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.


باوک ڕۆڵه‌ی خۆشده‌وێت و هه‌موو شتێكی داوه‌ته‌ ده‌ستی.


هه‌موو شتێكت خسته‌ به‌رپێی”. چونكه‌ خودا هه‌موو شتێكی بۆ ملكه‌چ كردووه‌، هیچ شتێكی نه‌هێشته‌وه‌ ملكه‌چ بۆ نه‌كات. هه‌رچه‌نده‌ ئێستا نابینین هه‌موو شتێک ملكه‌چی كرابێت.


له‌ سه‌رووی هه‌موو فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵات و هێز و سه‌ردارییه‌ک و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناویان هه‌یه‌، نه‌ک ته‌نها له‌م ڕۆژگاره‌، به‌ڵكو له‌ داهاتووش.


دوای ئه‌مه‌ پایان دێت، كاتێ پاشایه‌تییه‌كه‌ ده‌داته‌ خودای باوک، پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو سه‌رۆكایه‌تی و هه‌موو ده‌سه‌ڵات و هه‌موو هێزێك پۆچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌.


هه‌رچییه‌ک هی منه‌، هی تۆیه‌، هه‌رچییه‌كیش هی تۆیه‌، هی منه‌، منیش له‌ ئه‌واندا شكۆدار بووم.


ئێستاش باوكه‌ له‌لای خۆت شكۆدارم بكه‌، به‌و شكۆیه‌ی پێش بوونی جیهان له‌لای تۆ هه‌مبوو.


له‌و كاته‌دا ئیشۆع فه‌رمووی: “ئه‌ی باوک، سوپاست ده‌كه‌م، په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وی، چونكه‌ ئه‌مانه‌ت له‌ دانا و تێگه‌یشتووان شاردۆته‌وه‌ و بۆ منداڵان ئاشكرات كردووه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite