Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 10:21 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

21 له‌و كاته‌دا ئیشۆع به‌ ڕووحی پارسا شادمان بوو و فه‌رمووی: “سوپاست ده‌كه‌م ئه‌ی باوک، په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وی، چونكه‌ ئه‌مانه‌ت له‌ دانا و تێگه‌یشتووان شاردۆته‌وه‌ و بۆ منداڵان ئاشكرات كردووه‌. به‌ڵێ ئه‌ی باوک، چونكه‌ به‌لای تۆوه‌ ئاوا خۆش بوو!”

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

21 لەو کاتەدا عیسا بە ڕۆحی پیرۆز شادمان بوو و فەرمووی: «ئەی باوک سوپاست دەکەم، پەروەردگاری ئاسمان و زەوی، چونکە ئەمانەت لە دانا و تێگەیشتووان شاردووەتەوە و بۆ منداڵانت ئاشکرا کردووە. بەڵێ ئەی باوک، چونکە ئەمەت پێ باش بوو!

Gade chapit la Kopi




لۆقا 10:21
29 Referans Kwoze  

به‌ڵام ئه‌گه‌ر موژده‌كه‌مان شاراوه‌ بێت، ئه‌وا له‌نێو له‌ناوچوواندا‌ شاراوه‌یه‌،


له‌ویشدا وه‌ک میرات هه‌ڵیبژاردین، پێشتر دیاری كراین به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌موو شتێک ده‌كات، به‌گوێره‌ی خواستی خۆی،


كه‌ پێشتر به‌ئیشۆعی مه‌سیح بۆ ڕۆڵایه‌تی، به‌گوێره‌ی خواستی خۆشحاڵانه‌ی خۆی دیاری كردین،


ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی وه‌ک منداڵێک پاشایه‌تیی خودا په‌سه‌ند نه‌كات، ناچێته‌ ناویه‌وه‌”.


پێیان وت: “گوێت لێیه‌ ئه‌وانه‌ چی ده‌ڵێن؟” ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “به‌ڵێ! ئه‌ی قه‌ت نه‌تانخوێندۆته‌وه‌: {له‌ زاری منداڵان و شیره‌خۆرانه‌وه‌ ستایشت بۆ خۆت داڕشتووه‌؟}”


ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆ، شیمعونی كوڕی یۆنا، چونكه‌ گۆشت و خوێن ئه‌مه‌یان بۆت ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵكو ئه‌و باوكه‌م كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌.


له‌ زاری منداڵان و شیره‌خۆرانه‌وه‌ ستایشت داڕشتووه به‌هۆی ناحه‌زه‌كانته‌وه‌، بۆ ده‌مكوتكردنی دوژمنه‌ تۆڵه‌سێنه‌ره‌كان.


كه‌ دۆزییه‌وه‌، هاوڕێ و دراوسێیه‌كانی بانگ ده‌كات و ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵم دڵشادبن، ئه‌و درهه‌مه‌ی ونم كردبوو، دۆزیمه‌وه‌.


كاتێ دۆزییه‌وه‌ش، به‌ خۆشییه‌وه‌ ده‌یخاته‌ سه‌ر شانی و


ئه‌وسا به‌رده‌كه‌یان لابرد، ئیشۆعیش چاوی هه‌ڵبڕیه‌ سه‌ره‌وه‌ و فه‌رمووی: “باوكه‌، سوپاست ده‌كه‌م كه‌ گوێت لێ گرتم.


نهێنیی په‌روه‌ردگار بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ لێی ده‌ترسن، په‌یمانه‌كه‌شی بۆ فێركردنیانه‌.


زه‌وی و هه‌رچی تێدایه‌ هی په‌روه‌ردگاره‌. جیهان و هه‌موو دانیشتوانی.


كه‌ بینی زۆر له‌ په‌ڕیشی و زادوقی بۆ عه‌ماده‌كه‌ی دێن، پێی فه‌رموون: “ئه‌ی بێچوی ماران، كێ ڕێگای پیشانداون له‌ده‌ست تووڕه‌یی داهاتوو هه‌ڵبێن؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite