Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 10:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 جا پێی فه‌رموون: “دروێنه‌ زۆره‌، به‌ڵام سه‌پان كه‌مه‌. جا داوا له‌ خاوه‌ن دروێنه‌ بكه‌ن تاكو سه‌پان بۆ دروێنه‌كه‌ی بنێرێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 جا پێی فەرموون: «دروێنە زۆرە، بەڵام سەپان کەمە. لەبەر ئەوە داوا لە خاوەنی دروێنە بکەن تاکو سەپان بۆ دروێنەکەی بنێرێت.

Gade chapit la Kopi




لۆقا 10:2
48 Referans Kwoze  

ئیتر برایان، داواتان لێ ده‌كه‌ین ڕێزی ئه‌وانه‌ بگرن كه‌ له‌نێوانتاندا ڕه‌نج ده‌ده‌ن و له‌ په‌روه‌ردگار سه‌رپه‌رشتیتان ده‌كه‌ن و ئاگادارتان ده‌كه‌نه‌وه‌،


پێی فه‌رموون: “بڕۆنه‌ هه‌موو جیهان و ئینجیل بۆ هه‌موو ئافریده‌كان ڕابگه‌یێنن.


به‌ڵام تۆ، له‌ هه‌موو شتێكدا وریابه‌، له‌ ئازاردا دان بگره‌، كاری موژده‌ده‌ری بكه‌، ڕاژه‌ی خۆت ته‌واو بكه‌.


له‌ كۆتاییدا برایان، له‌پێناومان نوێژ بكه‌ن، تاكو وه‌ک له‌لای ئێوه‌، وشه‌ی په‌روه‌ردگار بڵاو و شكۆدار بێت،


وه‌ک پیاوێكی گه‌شتكردوو، ماڵه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه‌ و ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته‌ كۆیله‌كانی، هه‌ریه‌كه‌ و به‌ ئیشی خۆی، ده‌رگاوانیشی ڕاسپاردووه‌ بێدار بیت.


چونكه‌ ئێمه‌ بۆ ئه‌مه‌ ڕه‌نج ده‌ده‌ین و تێده‌كۆشین كه‌ هیوامان به‌ خودای زیندووه‌، ئه‌وه‌ی ڕزگاریده‌ری هه‌موو خه‌ڵكه‌، به‌ تایبه‌تیش باوه‌ڕداران.


پێی فه‌رمووم: بڕۆ! بۆ دوور ده‌تنێرم، بۆ نه‌ته‌وه‌كان”.


كه‌واته‌ ئاگاتان له‌ خۆتان و له‌ هه‌موو مێگه‌له‌كه‌ بێت، ئه‌وه‌ی ڕووحی پارسا به‌ چاودێری داناون بۆی، تاكو شوانایه‌تی وارگه‌ی خودا بكه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌ خوێنی خۆی كڕیویه‌تی.


ئه‌وانیش كه‌ به‌ ڕووحی پارسا نێردران، به‌ره‌و سولوكیه‌ دابه‌زین و له‌وێشه‌وه‌ به‌ ده‌ریادا بۆ قوبڕس.


كاتێ په‌روه‌ردگاریان ده‌په‌رست و به‌ڕۆژووبوون، ڕووحی پارسا فه‌رمووی: “به‌رنڤا و شاوولم بۆ ته‌رخان بكه‌ن، بۆ ئه‌و كاره‌ی بانگم كردوون بۆی”.


ئینجا ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئستیفانۆسدا هات په‌رشوبڵاو بوونه‌وه‌، په‌ڕینه‌وه‌ بۆ پۆنیقێ و قوبڕس و ئینتیاكیا، باسی وشه‌كه‌یان بۆ كه‌س نه‌ده‌كرد، بۆ جوو نه‌بێت.


ئه‌وانه‌ی په‌رشوبڵاو ببوونه‌وه‌ ده‌گه‌ڕان و موژده‌ی وشه‌كه‌یان ده‌دا.


دوازده‌كه‌‌ی بانگكرد، هێز و ده‌سه‌ڵاتی پێدان به‌سه‌ر هه‌موو شه‌یتانه‌كان و نه‌خۆشییه‌كان، بۆ چاكبوونه‌وه‌،


ئه‌وانیش چوون و له‌ هه‌موو لایه‌ک بانگه‌وازیان كرد، په‌روه‌ردگاریش له‌گه‌ڵیان كاری ده‌كرد و به‌ په‌رجوه‌كانی پشتگیری وشه‌كه‌ی ده‌كرد. ئامین.


چونكه‌ پاشایه‌تیی ئاسمانان له‌ گه‌وره‌ی ماڵێک ده‌چێت، به‌یانی زوو ده‌رده‌چێت تاكو كرێكار بۆ ڕه‌زه‌كه‌ی بگرێت.


به‌ڵام به‌ پێویستم زانی ئه‌پفرۆدیتۆسی برام بنێرمه‌ لاتان، كه‌ له‌گه‌ڵم هاوكار و هاوسه‌ربازه‌، په‌یامبه‌ری ئێوه‌یه‌ و ڕاژه‌وانی پێویستییه‌كانمه‌.


چونكه‌ هه‌مووان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن، نه‌ک هی ئیشۆعی مه‌سیح.


خودا له‌ وارگه‌دا خه‌ڵكێكی دانا: یه‌كه‌م په‌یامبه‌ران، دووه‌م پێغه‌مبه‌ران، سێیه‌م فێركاران، ئینجا په‌رجوكاری، دوای ئه‌وه‌ به‌هره‌كانی چاككردنه‌وه‌ و توانای یارمه‌تیدان و به‌ڕێوه‌بردن و جۆره‌ها زمان.


بۆ ئه‌مه‌ش ماندوو ده‌بم و تێده‌كۆشم، به‌گوێره‌ی كاره‌كه‌ی كه‌ به‌هێزه‌وه‌ له‌ مندا كارده‌كات.


چونكه‌ له‌ پێناوی كاری مه‌سیح هاته‌ سه‌ر مردن و ژیانی خۆی خسته‌ مه‌ترسی تاكو كه‌موكوڕیی ئه‌و ڕاژه‌یه‌ی بۆ منی ده‌كه‌ن پڕی بكاته‌وه‌.


به‌ڵام مه‌سیح وه‌ک ڕۆڵه‌ له‌سه‌ر ماڵی خودا سه‌رڕاسته‌، ئه‌و ماڵه‌ش ئێمه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌ جێگیری و تا كۆتایی ده‌ست بگرین به‌ متمانه‌ و شانازییه‌ی هیوامان.


چونكه‌ برایان، ڕه‌نج و ماندووبوونی ئێمه‌تان له‌ یاده‌، شه‌و و ڕۆژ كارمان ده‌كرد، تاكو به‌سه‌ر كه‌ستانه‌وه‌ نه‌بینه‌ بار، كاتێ ئینجیلی خودامان بۆ ڕاگه‌یاندن.


ئه‌په‌فراسی به‌نده‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌ویش له‌ خۆتانه‌ و سڵاوتان لێده‌كات، هه‌رده‌م له‌ نوێژه‌كانی له‌ پێناوتان تێده‌كۆشێت، تاكو له‌ ته‌واویدا جێگیر بن و ته‌واو پڕ بن له‌ هه‌موو خواستی خودا.


وه‌ک هاوكاری خوداین، داواتان لێ ده‌كه‌ین به‌خششی خودا بێ سوود وه‌رمه‌گرن.


به‌ڵام به‌ به‌خششی خودا من ئێستا وام، هه‌روه‌ها به‌خششی ئه‌و بۆ من بێ سوود نه‌بوو، به‌ڵكو من له‌ هه‌موویان ماندووتر بووم، به‌ڵام من نا، به‌ڵكو به‌خششی خودا بوو كه‌ له‌گه‌ڵمدایه‌.


پۆڵۆس، به‌ندكراوی ئیشۆعی مه‌سیح و تیماتیئوسی برا، بۆ هاوكار و خۆشه‌ویست فلیمۆن و


په‌روه‌ردگار فه‌رمانی دا. سوپای موژده‌گاران زۆرن:


بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی‌ ئه‌پیسۆس، بنووسه‌: “ئه‌وه‌ی حه‌وت هه‌ساره‌كه‌ی به‌ ده‌ستی ڕاستی گرتووه‌ و به‌ ناوه‌ڕاستی حه‌وت چرادانه‌ زێڕینه‌كه‌دا ڕێده‌كات، ده‌فه‌رمووێ:


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite