Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 1:79 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

79 تاكو ڕۆشنای ئه‌وانه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ تاریكی و له‌ سێبه‌ری مه‌رگدا دانیشتوون‌، بۆ ئه‌وه‌ی پێیه‌كانمان به‌ ڕێگای ئاشتیدا ئاشنا بكات”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

79 تاکو بەسەر ئەوانەی لە تاریکی و لە سێبەری مەرگدا دانیشتوون بدرەوشێتەوە، بۆ ئەوەی پێیەکانمان بە ڕێگای ئاشتیدا ببات.»

Gade chapit la Kopi




لۆقا 1:79
36 Referans Kwoze  

ئه‌و گه‌له‌ی له‌ تاریكیدا دانیشتووه‌، ڕووناكییه‌كی مه‌زنی بینی، دانیشتووان له‌ زه‌ویی سێبه‌ری مه‌رگ، ڕووناكییان لێ هه‌ڵهات}.


بۆئه‌وه‌ی چاویان بكه‌یته‌وه‌، تاكو له‌ تاریكی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ڕووناكی، له‌ ده‌سه‌ڵاتی شه‌یتان بۆ خودا، ئه‌وسا به‌ باوه‌ڕیان به‌ من لێخۆشبوونی گوناه‌ وه‌رده‌گرن و له‌گه‌ڵ پارساكان به‌شیان ده‌بێت.


چونكه‌ پێشتر ئێوه‌ تاریكی بوون، به‌ڵام ئێستا ڕووناكین له‌ په‌روه‌ردگاردا. وه‌ک ڕۆڵه‌كانی ڕووناكی ڕه‌فتار بكه‌ن،


من وه‌ک ڕووناكی هاتوومه‌ته‌ جیهان، تاكو هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕم پێ بهێنێت له‌ تاریكیدا نه‌مێنێته‌وه‌.


دیسان ئیشۆع قسه‌ی بۆ كردن و فه‌رمووی: “منم ڕووناكیی جیهان. ئه‌وه‌ی دوام بكه‌وێت ئیتر به‌ تاریكیدا ڕێ ناكات، به‌ڵكو ڕووناكیی ژیانی ده‌بێت”.


ئه‌وه‌نده‌ی له‌ جیهاندام، منم ڕووناكیی جیهان”.


له‌ تاریكی و سێبه‌ری مه‌رگ ده‌ریهێنان، كۆته‌كانی پارچه‌ پارچه‌ كردن.


دانیشووانی تاریكی و سێبه‌ری مه‌رگ، دیلێتیی زه‌لیلی و ئاسن.


ئه‌و ڕووناكییه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌ی كه‌ هه‌موو مرۆڤێک ڕووناک ده‌كاته‌وه‌، ده‌هاته‌ جیهان.


ئه‌گه‌ر به‌نێو دۆڵی سێبه‌ری مه‌رگیشدا بڕۆم، له‌ هیچ خراپه‌یه‌ک ناترسم، چونكه‌ تۆ له‌گه‌ڵمدای. گۆچان و دارده‌سته‌كه‌ت دڵنه‌واییم ده‌كه‌ن.


تا ئاشكراكردنی ڕووناكی بۆ نه‌ته‌وه‌كان و شكۆمه‌ندی بێت بۆ ئیسڕائیلی گه‌لی خۆت”.


ڕێگای ئاشتی ناناسن.


به‌ڵام تۆ وردوخاشت كردین و ئێمه‌ت كرد به‌ جێگای چه‌قه‌ڵ، به‌ سێبه‌ری مه‌رگ داتپۆشین.


كێیه‌ ئه‌و مرۆڤه‌ی له‌ په‌روه‌ردگار ده‌ترسێت؟ خودا فێری ئه‌و ڕێگایه‌ی ده‌كات كه‌ بۆی هه‌ڵبژاردووه‌.


ئه‌و وشه‌یه‌ی بۆ نه‌وه‌ی ئیسڕائیلی نارد، موژده‌ی ئاشتییه‌ به‌ ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگاری هه‌مووانه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite