Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




لۆقا 1:70 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

70 وه‌ک له‌ كۆنه‌وه‌ به‌ زمانی پێغه‌مبه‌ره‌ پارساكانی دوواوه‌،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

70 وەک چۆن لە کۆنەوە لە ڕێگەی پێغەمبەرە پیرۆزەکانییەوە دواوە،

Gade chapit la Kopi




لۆقا 1:70
18 Referans Kwoze  

چونكه‌ هه‌رگیز پێشبینیه‌ک به‌ خواستی مرۆڤ نه‌هاتووه‌، به‌ڵكو مرۆڤه‌ پارساكانی‌ خودا دوواون كه‌ به‌ ڕووحی پارسا هه‌ڵگیراون.


كه‌ پێشتر له‌ سیپاره‌ پارسا‌كاندا به‌هۆی پێغه‌مبه‌ره‌كان به‌ڵێنی دابوو،


ئینجا به‌ جیاوازی بیروڕاوه‌ ئه‌وێیان به‌جێهێشت كه‌ پۆڵۆس قسه‌یه‌كی بۆ كردن: “ڕووحی پارسا به‌هۆی ئێشه‌عیا پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ڕاستی به‌ باوباپیرانتان فه‌رمووه‌:


بۆیان ئاشكرا كرا كه‌ بۆ خۆیان نین، به‌ڵكو ڕاژه‌ی ئێوه‌یان ده‌كرد له‌و شتانه‌ی ئێستا پێتان ڕاگه‌یه‌نرا، به‌هۆی ئه‌وانه‌ی موژده‌یان پێ به‌خشین به‌ ڕووحی پارسا، كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ نێردراوه‌، كه‌ فریشته‌كانیش ئاره‌زووی بینینی ده‌كه‌ن.


ئینجا پێی فه‌رموون: “ئه‌م قسانه‌م بۆ كردن كاتێ له‌گه‌ڵتان بووم: كه‌ پێویسته‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ته‌وراتی مووشێ و پێغه‌مبه‌ران و په‌سنیه‌كاندا ده‌رباره‌ی من نووسراون بێته‌ دی”.


چونكه‌ داوید خۆی به‌ ڕووحی پارساوه‌ وتی: {په‌روه‌ردگار به‌ په‌روه‌ردگارمی فه‌رموو: له‌ لای ڕاستم دانیشه‌ تاكو دوژمنانت بخه‌مه‌ ژێر پێت}.


كه‌وتمه‌ به‌رپێی تاكو كڕنۆشی بۆ ببه‌م. به‌ڵام پێی وتم: “وا مه‌كه‌! منیش له‌گه‌ڵ تۆ و برایانت به‌نده‌ی هاوكارم، ئه‌وانه‌ی پابه‌ندن به‌ گه‌واهییان بۆ ئیشۆع. كڕنۆش بۆ خودا ببه‌! چونكه‌ گه‌واهیی ئیشۆع ڕووحی پێشبینییه‌”.


بۆیه‌ وه‌ک ڕووحی پارسا ده‌فه‌رمووێ: “ئه‌مڕۆ، ئه‌گه‌ر ده‌نگی ئه‌وتان بیست،


تاكو وته‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌ پارسا‌كان و ڕاسپارده‌ی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌ر و ئێمه‌ی په‌یامبه‌رانتان بێنه‌وه‌ یادتان.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite