49 چونكه توانادار شتی مه‌زنی بۆ كردم، پارسا‌یه ناوی.
49 چونکە توانادار کاری گەورەی بۆ من ئەنجام دا، پیرۆزە ناوی ئەو.
كڕینه‌وه‌ی بۆ گه‌لی خۆی نارد. فه‌رمانی تاهه‌تایی بۆ په‌یمانه‌كه‌ی داوه. پارسا و سامناكه ناوی.
با سوپاسی ناوی مه‌زن و سامناكه‌ت بكه‌ن، پارسا‌یه ئه‌و.
بۆ ئه‌وه‌ی كه تواناداره هه‌موو شتێک بكات زۆر زیاتر له‌وه‌ی كه داوای ده‌كه‌ین یان بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و هێزه‌ی كه تیاماندا كارده‌كات،
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ له تۆ ناترسێت و ناوت شكۆدار ناكات؟ چونكه تۆ تاقه پارسایت. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان دێن و كڕنۆشت بۆ ده‌به‌ن، چونكه دادپه‌روه‌ریه‌كانت ده‌ركه‌وتوون”.
په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان به‌رز بكه‌نه‌وه. كڕنۆش بۆ چیای پارسا‌ی ببه‌ن، چونكه په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان پارسا‌یه.
چوار بوونه‌وه‌ره‌كه هه‌ریه‌كه‌یان شه‌ش باڵی هه‌بوو له ده‌وروبه‌ر، ناوه‌وه‌یان به چاو داپۆشرابوو، شه‌و و ڕۆژ بێ وه‌ستان ده‌ڵێن: “پارسا‌یه، پارسا‌یه، پارسا‌یه، په‌روه‌ردگار خوداوندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، ئه‌وه‌ی هه‌بووه و هه‌یه و دێت”
ئیشۆعیش یه‌كسه‌ر ڕێی پێدان. ڕووحه گڵاوه‌كان هاتنه ده‌ره‌وه و چوونه نێو به‌رازه‌كان، ئینجا ڕانه‌كه له قه‌دپاڵه‌كه‌وه به‌ره‌و ده‌ریاكه ته‌ووژمیان برد، نزیكه‌ی دوو هه‌زار ده‌بوون، له‌نێو ده‌ریاكه خنكان.
ئه‌م پاشای شكۆمه‌ندییه كێیه؟ په‌روه‌ردگاری به‌هێز و ده‌سه‌ڵاتداره، په‌روه‌ردگاری قاره‌مان له جه‌نگ.
چونكه سه‌یری خاكساریی به‌نده‌كه‌ی كرد. ئه‌وه‌تا له ئێستاوه هه‌موو نه‌وه‌كان پارسام ده‌كه‌ن،
به‌زه‌ییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وانه‌یه كه لێی ده‌ترسن، نه‌وه دوای نه‌وه.