Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یۆحەنا 8:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 ئه‌وانه‌ی گوێیان لێبوو، ویژدانیان سه‌ركۆنه‌ی كردن و یه‌ک له‌دوای یه‌ک ڕۆیشتن، ده‌ستپێک له‌ پیرانه‌وه‌. ئه‌وسا ئیشۆع به‌ ته‌نها مایه‌وه‌، ژنه‌كه‌ش له‌ناوه‌ڕاست.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 ئەوانەی گوێیان لێبوو، یەک لەدوای یەک ڕۆیشتن، دەستپێک لە پیرانەوە. ئەوسا عیسا بە تەنها مایەوە، ژنەکەش لەوێ ڕاوەستابوو.

Gade chapit la Kopi




یۆحەنا 8:9
22 Referans Kwoze  

ئه‌وانه‌ كاری ته‌ورات ده‌رده‌خه‌ن كه‌ له‌ دڵیاندا نووسراوه‌، ویژدان و بیریان له‌نێویاندا گه‌واهیی ده‌ده‌ن، یان سكاڵایان لێ ده‌كات یان به‌رگرییان لێده‌كات،


چونكه‌ كاتێ دڵمان سه‌ركۆنه‌مان ده‌كات، خودا له‌ دڵمان مه‌زنتره‌ و هه‌موو شتێک ده‌زانێت.


كه‌ ده‌ڵێی داوێنپیسی نه‌كرێت، بۆچی خۆت داوێنپیسی ده‌كه‌یت؟ كه‌ ڕقت له‌ بت ده‌بێته‌وه‌، بۆچی په‌رستگاكان تاڵان ده‌كه‌یت؟


كاتێ ئیشۆع ڕاست بووه‌وه‌ له‌ ژنه‌كه‌ زیاتر كه‌سی نه‌بینی، پێی فه‌رموو: “خانم، كوا ئه‌وانه‌ی سكاڵایان لێت ده‌كرد؟ كه‌س تاوانباری نه‌كردوویت؟


دیسان ئیشۆع قسه‌ی بۆ كردن و فه‌رمووی: “منم ڕووناكیی جیهان. ئه‌وه‌ی دوام بكه‌وێت ئیتر به‌ تاریكیدا ڕێ ناكات، به‌ڵكو ڕووناكیی ژیانی ده‌بێت”.


كه‌ ئه‌مه‌ی فه‌رموو، هه‌موو به‌رهه‌ڵستكارانی شه‌رمه‌زار بوون، هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ش به‌ گشت ئه‌و كاره‌ شكۆدارانه‌ی به‌و ئه‌نجام ده‌دران دڵشاد بوون.


با شه‌رمه‌زار بن و له‌ناوبچن ئه‌وانه‌ی سكاڵام لێده‌كه‌ن، با به‌ ڕیسوایی و سووكایه‌تی بپۆشرێن ئه‌وانه‌ی خراپه‌ی منیان ده‌وێت.


ئه‌مانه‌ت كردووه‌ و من بێده‌نگ بووم. وات زانی منیش وه‌ک تۆم. به‌ڵام من سه‌رزه‌نشتت ده‌كه‌م و ڕووبه‌ڕوو تاوانبارت ده‌كه‌م.


با هه‌موو شه‌رمه‌زار و سووک بن، ئه‌وانه‌ی گیانی منیان ده‌وێ‌ بۆ له‌ناوبردنی. به‌ره‌و دواوه‌ بن و ڕیسوا بن ئه‌وانه‌ی خراپه‌ی منیان ده‌وێت.


له‌ به‌ره‌به‌یاندا له‌ په‌رستگادا ئاماده‌بوو، هه‌موو گه‌ل هاتنه‌ لای و ئه‌ویش دانیشت و ئامۆژگاریی كردن.


ته‌وراتزانه‌كان و په‌ڕیشییه‌كان ژنێكیان هێنایه‌ لای كه‌ له‌ كاتی داوێنپیسیدا گیرابوو، كاتێ له‌ ناوه‌ڕاستدا ڕایانگرت،


دیسان خۆی چه‌مانده‌وه‌ و له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ینووسی.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite