Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یۆحەنا 8:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 له‌ به‌ره‌به‌یاندا له‌ په‌رستگادا ئاماده‌بوو، هه‌موو گه‌ل هاتنه‌ لای و ئه‌ویش دانیشت و ئامۆژگاریی كردن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 لە بەرەبەیاندا گەڕایەوە حەوشەکانی پەرستگا، هەموو خەڵک هاتنە لای و ئەویش دانیشت و دەستی کرد بە فێرکردنیان.

Gade chapit la Kopi




یۆحەنا 8:2
14 Referans Kwoze  

له‌و كاته‌دا ئیشۆع به‌ كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی فه‌رموو: “وه‌ک بۆ گرتنی دزێک به‌ شمشێر و داره‌وه‌ هاتوون بمبه‌ن! هه‌موو ڕۆژێک له‌ په‌رستگا له‌گه‌ڵتان دانیشتبووم خه‌ریكی فێركردن بووم، نه‌تانگرتم.


به‌ ڕۆژ له‌ په‌رستگادا ئامۆژگاریی ده‌كرد، شه‌وانیش ده‌رده‌چوو له‌و ده‌شتوده‌ره‌ ده‌مایه‌وه‌ كه‌ پێی ده‌ووترا كێوی زه‌یتوون.


ئینجا سیپاره‌كه‌ی پێچایه‌وه‌، ڕاده‌ستی ڕاژه‌وانه‌كه‌ی كرد و دانیشت. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ كه‌نیشت بوون چاویان تێبڕی بوو.


چووه‌ نێو یه‌كێک له‌ كه‌شتیه‌كان، كه‌ هی شیمعون بوو، داوای لێكرد كه‌مێک له‌ وشكایی دووری بخاته‌وه‌، ئینجا دانیشت و له‌نێو كه‌شتیه‌كه‌وه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی ئامۆژگاری ده‌كرد.


ئه‌م فه‌رموودانه‌ی له‌ گه‌نجینه‌دا فه‌رموو، كاتێ له‌ په‌رستگا ئامۆژگاریی ده‌كرد، كه‌سیش نه‌یگرت، چونكه‌ هێشتا كاتی نه‌هاتبوو.


ئیشۆع پێی فه‌رموون: “خواردنی من ئه‌وه‌یه‌ به‌ خواستی ئه‌وه‌ بكه‌م كه‌ ناردوومی و كاره‌كه‌ی ته‌واو بكه‌م.


هه‌موو خه‌ڵک زوو له‌ په‌رستگا ده‌هاتنه‌ لای، تاكو گوێی لێ بگرن.


ته‌وراتزانه‌كان و په‌ڕیشییه‌كان ژنێكیان هێنایه‌ لای كه‌ له‌ كاتی داوێنپیسیدا گیرابوو، كاتێ له‌ ناوه‌ڕاستدا ڕایانگرت،


كه‌ بیستیان، به‌یانی زوو چوونه‌ په‌رستگا و ده‌ستیان كرد به‌ فێركردن. ئینجا كاهینی باڵا و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون هاتن، سه‌نهه‌دریم و هه‌موو پیرانی نه‌وه‌ی ئیسڕائیلیان بانگكرد و ناردیان له‌ زیندان‌ بیانهێنن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite