Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یۆحەنا 5:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 له‌وێ جه‌ماوه‌رێكی زۆر ڕاكشابوون، نه‌خۆش و كوێر و شه‌ل و گۆج، چاوه‌ڕێی جوڵانی ئاوه‌كه‌ بوون،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 لەوێ خەڵکێکی زۆر ڕاکشابوون، نەخۆش و کوێر و شەل و گۆج، [چاوەڕێی جوڵانی ئاوەکە بوون،

Gade chapit la Kopi




یۆحەنا 5:3
12 Referans Kwoze  

ئینجا ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “بڕۆن چیتان بینی و بیستتان به‌ یوخه‌ننه‌نی ڕابگه‌یه‌نن: كوێره‌كان ده‌بینن و شه‌له‌كان ڕێ ده‌كه‌ن و گوله‌كان بێگه‌رد ده‌بنه‌وه‌ و كه‌ڕه‌كان ده‌بیستن و مردووه‌كان هه‌ڵده‌ستن و هه‌ژاره‌كان موژده‌یان ده‌درێتێ.


ئه‌وه‌بوو كۆمه‌ڵانێكی زۆر هاتنه‌ لای، شه‌ل و كوێر و لاڵ ئیفلیج و زۆری دیكه‌شیان له‌گه‌ڵ بوو، له‌به‌رپێی دایاننان، ئه‌ویش چاكیكردنه‌وه‌.


بۆیه‌ برایان، تاكو هاتنه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار ئارام بگرن. سه‌یر بكه‌ن چۆن جوتیار چاوه‌ڕێی به‌رهه‌مه‌ گرانبه‌هاكه‌ی زه‌وی ده‌كات، بۆ بارانی پایز و به‌هار ئارام ده‌گرێت.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیوای شتێک بخوازین كه‌ بینراو نییه‌، ئه‌وا به‌ دانبه‌خۆداگرتنه‌وه‌ چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین.


هه‌واڵی هه‌موو سوریای گرته‌وه‌، هه‌رچی نه‌خۆش هه‌بوو به‌ ده‌رد و جۆره‌ها ئازاره‌وه‌، شێت و خوودار و ئیفلیجه‌كان، هه‌موویان بۆ لای هێنا، ئه‌ویش چاره‌سه‌ریكردنه‌وه‌.


له‌ یروشلایم له‌لای ده‌روازه‌ی كاوڕ گۆماوێک هه‌بوو به‌ عیبری پێیان ده‌ووت بتحه‌سدا، پێنج هه‌یوانی هه‌بوو.


چونكه‌ هه‌ندێک جار فریشته‌یه‌ک بۆ گۆمه‌كه‌‌ داده‌به‌زی و ئاوه‌كه‌ی ده‌جوڵاند، جا ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س بچووبووایه‌ نێو گۆمه‌كه‌، له‌ هه‌ر نه‌خۆشییه‌ک هه‌یبووایه‌ چاک ده‌بووه‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite